بۆ پاراستنى تواناى داهێنه‌ران و بره‌ودان به رۆشنبیرى، له‌تیفه‌ى كچى محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوومى حاكمى دوبه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندووه و داواى له داهێنه‌ران كردووه، مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ داهێنانى زیاتر.
رۆژنامه‌ى"
ئیتحاد"ى ئیماراتى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌تیفه كچى محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوومى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیمارات و حاكمى دوبه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى رۆشنبیرى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یاندووه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به هاشتاگى "با به یه‌كه‌وه داهێنان بكه‌ین" ده‌ستى پێ كردووه و داوا له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان ده‌كرێت، مانه‌وه‌یان له ماڵه‌وه به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا بكه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ى كارى داهێنه‌رانه بكه‌ن.
نابێت هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران به كۆرۆنا سارد ببنه‌وه
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ناوه‌ندى رۆشنبیرى دوبه‌ى پاڵپشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌نده‌كه رای گه‌یاندووه، ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ى گه‌شبینیيه له نێو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه هه‌روه‌ها بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ داهێنه‌ران، كه خه‌یاڵ سنوور و دیواره‌كان ناناسێ.
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، زیاتر له سێ ملیار له سه‌رانسه‌رى دنیا خۆیان له ماڵه‌كانیان ده‌پارێزن، له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌سه‌دان چالاكى رۆشنبیرى له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆى وڵاتان وه‌ستاوه، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئیمارات ئامانجى ئه‌وه‌یه داهێنه‌ران و رۆشنبیران له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌ره‌وام بن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوى بكه‌نه‌وه.