ئهمڕۆ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تۆمەتبارێكیان گرت كە تەقەی لە باوكی كردبوو و هەڵاتبوو.
تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووە
ئهمڕۆ دووشهم 30ى ئادار، لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه تێدا هاتووە، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی پۆلیسی قەرەداغ ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێكی تەقەكردن لە گوندێكی سنووری شارۆكهى قەرەداغ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ بەهەمئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنوورەكە گەیشتنە شوێنی مەبەست".
ڕوون كراوهتهوه، "دواى گهیشتنى مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ بەهەمئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سنوورەكە ووردبینى و هێڵكاری شوێنی ڕووداوەكەیان كردووه، دەركەوتووه كە تۆمەتبار باوكی بەفیشەك برینداركردووە و هەڵاتووە".
ئاماژە بەوەیش كراوه، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنوورەكە لێكۆڵینەوەكانیان له ڕووداوهكه دەست پێكرد، توانرا تۆمەتبار لە گوندێك بگرن و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە".
پۆلیس ئاشكراى كردووه، ئێسته تۆمەتبار (ب، س،ج) لەدایكبووی ساڵى 1999، دانیشتوی گوندی تلەزەیت لە سنوری شارۆكهى قەرەداغ، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 - 31 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
شایهنى باسه پۆلیسی سلێمانی ڕای گەیاندووە، ئەمە یەكەم ڕووداوە كە لە ڕۆژی قەدەغهی هاتوچۆوە تۆمار دەكرێت له سنوورهكه.