ئه‌گه‌رچی ناو به ناو نرخی شمه‌ك به‌بیانووی په‌تای كۆرۆنا و كه‌می خۆراكه‌وه گران ده‌كرێت، كه‌چی بازرگانان به ئاشكرا‌و نهێنی خۆراك و شمه‌ك له گه‌رمیانه‌وه ده‌به‌ن بۆ ناوه‌ڕاستی عێراق و باشوورى عێراق.
داواكه‌يان گه‌یاندووه‌ته چاودێری بازرگانی گه‌رمیان
كه‌ریم عه‌لی، نوێنه‌ری گه‌رمیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ی ئادار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بازرگانان له سنووری گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئێمه‌یان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌شێك له خۆراكه‌كانیان نه‌به‌نه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خراپ ده‌بێت.
زیاتر گوتى، ئێمه داواكاریه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نینه ئیداره‌ی گه‌رمیان، هاوكات داواكه‌مان گه‌یاندووه‌ته چاودێری بازرگانی گه‌رمیان.
لێدوانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له كاتێكدایه كه بازرگانانی ناوچه‌كه بۆ بردنی شمه‌كه‌كانیان، خۆراكه‌كانیان ده‌برده كۆگاكانی شاره‌دێی كوڵه‌جۆ كه هاو سنوری گولاڵه و ڕێی سه‌ره‌كی دیاله و به‌غدایه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكرایكرد، بردنی خۆراك بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێی لێ بگرین.
لای خۆشیه‌وه، یه‌عقووب یووسف، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی گولاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، باره‌كان له كوردستانه‌وه دێته سنووری گولاڵه و ده‌برێت بۆ به‌غدا و دیاله، هاوكات زۆربه‌شیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شمه‌كی ئێرانین ده‌گه‌رێنرێنه‌وه چونكه خۆراكی ئێرانی به‌بڕیاری پارێزگاری دیاله قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له‌م دوو رۆژه‌دا زیاتر له 100 بار گه‌رێنراوه‌ته‌وه بۆ گه‌رمیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی