دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لهراگهیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوو حاڵه‌تى نوێى تووشبووانى كۆرۆنا له سنوورى گوندى سیاگوێز و شارۆكه‌ى پێنجوێن هه‌یه، هاوكات به‌رپرسانى ته‌ندروستى پێنجوێن پشتراستى ئه‌و راگه‌یاندراوه ده‌كه‌نه‌وه کە سێ هاووڵاتى به‌ره‌گه‌ز سوریی له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌مه‌رزى سه‌یران به‌ن، پشكنینیان بۆ كراوه و ئه‌مشه‌و ئه‌نجامه‌كانیان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
د. خالید عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی پێنجوێن كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیف بووه كه‌ره‌نتینه‌كراو بوون و هیچ بهركهوتهیهكیان له‌گه‌ڵ دانیشتووانی پێنجوێن نه‌بووه و هیچ ترس و دڵه‌راوكێی ناوێت و قسه‌م له‌گه‌ڵ كردوون و باری ته‌ندروستیان زۆر جێگیره و هیچ گرفتێكی ته‌ندروستیان نییه.
لای خۆشییه‌وه لوقمان له‌تیف لێپرسراوى راگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هیدانى پێنجوێن بۆ "وشه" گوتى، له‌سه‌ر بوونی حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له پێنجوێن یه‌كێك له‌و دوو هاووڵاتییه، دوای ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه ڕاسته‌وخۆ نێردراوه بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی سلێمانی و پاش مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌كه‌ره‌نتینه و وه‌رگرتنی سامپڵ لێی، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك داخڵی پێنجوێن نه‌بوون و تێكه‌ڵی هیچ كه‌سێك نه‌بوون.
ئەو هاووڵاتییەی تووشی كۆرۆنا بووه دانیشتوی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه
هاوكات سه‌یدا كه‌ریم دانیشتووى گوندى سیاگوێزى سنوورى شاره‌دێى گه‌رمك به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی له ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه داخڵی هه‌رێمی كوردستان بووە، تووشی كۆرۆنا بووه دانیشتوی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، واته له‌بنه‌مادا خه‌ڵكی گوندى سیاگوێزه و ئێستە له بانه داده‌نیشێت ناوی "غه‌ریبی خوله خانه‌یه" بەڵام ئێستە بارى ته‌ندروستى جێگیره.
له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ته‌ندروستى پێنجوێن به‌و مه‌رجه‌ى ناوى نه‌هێندرێت و ناوى لاى "وشه" پارێزراوه، له‌به‌ر رێكارى یاسایی و ئه‌منى به "وشه"ى گوت، له‌م رۆژانه‌دا له نشینگه‌ی سه‌یرانبه‌نه‌وه، سێ هاووڵاتیى خه‌ڵكی سووری به قاچاخ داخڵی ناو خاكی ئێران بوون و ده‌رنه‌چوو بوون، دواتر گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، دواتر نموونه‌ى پشكنینه‌كانیان نێردراوه بۆ سلێمانى و به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه پێده‌چێت پۆزه‌تیف بێت و ئه‌مشه‌ویش ئه‌نجامه‌كانیان ئاشكراده‌كرێن.
شارۆكه‌ى پێنجوێن نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانییه‌وه دووره، به‌هۆى نزیكى له وڵاتى ئێرانه‌وه، به‌رده‌وام هاووڵاتییانى ناوچه‌كه داواكارن كه رێكاره ته‌ندروستییه‌كان توندوتۆڵ بكرێن، له‌پێناوى نهگواستنهوهى ڤایرۆس كۆرۆنا بۆیان.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى