ئاژانسی
فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی گه‌یاندووه‌ته بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ریر و جێگیری كردوون، به‌شێكی تریش له پاتری سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه له كوێت ماون و له داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێنه عێراق.
سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكی و عێراقییه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگه‌یاند، كه بۆ ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، واشنتن له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه ده‌ستی به دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت له عێراق بڵاو بكاته‌وه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سیسته‌مه‌كه گه‌یه‌نراوه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و به‌ستراوه و جێگیر كراوه، هاوكات یه‌كێكی تر ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كراوه و له بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر دانراوه.
تا ئێسته سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه ته‌نیا له هه‌ریر و عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیركراون
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسان، بڕیاره دوو سیسته‌می تری پاتریۆت بهێنرێنه عێراقه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته شوێنی جێگیركردنیان دیاریی نه‌كراوه و تا ئێسته‌یش ئه‌و دوو سیسته‌مه له كوێتن و نه‌هێنراونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه.
سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت، به یه‌كێك له به‌هێزترین دژه مووشه‌كه‌كان له جیهان داده‌نرێ و ڕاداری زۆر پێشكه‌وتوو به‌هێز بۆ چاودێری ئاسمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر مووشه‌كێكیش به ئاسمانه‌وه، ده‌سبه‌جێ مووشه‌كی زیره‌ك به ئاراسته‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ی دوژمن ده‌هاوێژێ و له ئاسمانه‌وه دوای ده‌كه‌وێ و ده‌یته‌قێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كه‌ی بگات.