له فه‌رهه‌نگی كورده‌واریدا هه‌میشه باس له شیرین و فه‌رهاد ده‌كرێ، كه فه‌رهاد كێوی بێستوونی له پێناوی شیرین كون كردووه، به‌ڵام پیاوێكی هیندی ماوه‌ی 22 ساڵ ته‌نیا به چه‌ند ئامێرێكی ساده شاخێكی ڕووخاند و ڕێگایه‌كی لێ دروست كرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له ده‌ست دا، تا به ڕێیه‌كی دوورتر گه‌یاندییه نه‌خۆشخانه.
داشراس مانجهی ئه‌و پیاوه‌یه كه ماوه‌ی 22 ساڵ خه‌ریكی شكاندن و ڕووخاندنی شاخێك بوو، ئه‌و له كانی خه‌ڵووز له ناوچه‌ی دانباد كاری ده‌كرد و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌ڕایه‌وه زێدی خۆی له گوندی جیهلوور جێگیر بوو و خه‌ریكی ئاژه‌ڵداری بوو و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێك به ناوی فاجینی دیڤی كرد.
چیرۆكی مانجهی دوای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كی نزیك شاخه‌كه پێی ده‌خلسكێ و ده‌كه‌وێ، له‌وكاته‌یش دووگیان ده‌بێ، بۆیه تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بێت، پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا و چاودێری چڕی پزیشكییه، ڕێگای گونده‌كه بۆ نه‌خۆشخانه 70 كیلۆمه‌تر دووره و ئه‌و خێزانه‌كه‌ی به په‌له به ئاژه‌ڵی باربه‌ره‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برد، به‌ڵام كاتێك گه‌یشته نه‌خۆشخانه‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدابوو.
ئه‌مه به ته‌واوی مانجهی تووڕه كرد، چونكه ئه‌گه‌ر شاخه‌كه ڕێیه‌كی تێدا هه‌بووایه ئه‌وا ڕێی گه‌یشتن بۆ نه‌خۆشخانه ته‌نیا 15 كیلۆمه‌تر بوو، به‌ڵام ده‌بوو به ده‌وری شاخه‌كه بسووڕێنه‌وه و ئنجا به نه‌خۆشخانه بگه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه مانجهی بڕیاری دا خزمه‌تێكی گه‌وره به خه‌ڵكی گونده‌كه بكات و شاخه‌كه به ته‌نیا بشكێنێت و ڕێگایه‌كی لێ دروست بكات، سه‌ره‌تا خه‌ڵك به شێت و گه‌مژه ناویان ده‌برد، به‌ڵام ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی.
پێش هه‌موو شتێك بزن و مه‌ڕه‌كانی فرۆشت و پاچ و بێڵ و قازمه‌ی كڕی و ده‌ستی به شكاندنی شاخه‌كه كرد و ماوه‌ی 22 ساڵ خه‌ریكی بوو، دواجار توانی به درێژیی 110 مه‌تر و به فره‌وانی 9.1 مه‌تر و قووڵی 7.7 مه‌تر شاخه‌كه به ته‌واوی بشكێنێت و ڕێگایه‌كی لێ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ودای گه‌یشتن به شارۆچكه‌یه‌ك كه نه‌خۆشخانه‌ی لێیه له 70 كیلۆمه‌تره‌وه بۆ 15 كیلۆمه‌تر كه‌م بكاته‌وه.
پێویسته مرۆڤ ئه‌وه بزانێت كه به ئیراده و تواناوه هه‌وڵبدات هیچ شتێك له‌به‌رده‌می مه‌حاڵ نییه
ئه‌و پیاوه شه‌و و ڕۆژ كاری كردووه و خه‌ڵكی گونده‌كه‌یش گاڵته‌یان پێكردووه و به دێوانه و سه‌رشێت ناویان بردووه، كه له دوای مردنی ژنه‌كه‌ی عه‌قلی له ده‌ستداوه و شێت بووه، ئه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كاتێك یه‌كه‌م ڕۆژ ده‌ستم به كاركرد بۆ شكاندنی شاخه‌كه، خه‌ڵكی له گوند ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه هۆشبه‌ره‌كانم كێشاوه و به ته‌واوی شێت و سه‌رگه‌ردان بووم، ته‌نانه‌ت كه‌سوكاری خۆیشم ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرتم و برایه‌كم ده‌یگوت، ئه‌و ناتوانێ خۆراك بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات، چۆن ده‌توانێ شاخێك ببڕێت.
ئه‌و سه‌رزه‌نشت كردن و سووكایه‌تیی پێكردنه چه‌ند ساڵی یه‌كه‌م به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام كاتێك بینیان كه مانجهی كۆڵ نادات و به‌رده‌وامه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی زۆر جوان شاخه‌كه ده‌بڕێ و ڕێگایه‌كی خنجیلانه‌ی لێ دروست ده‌كات، به ته‌واوی بۆچوونیان گۆڕا و ئنجا ده‌ستیان كرد به وه‌سفكردنی و ڕۆژانه خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ ده‌برد و كۆمه‌كیان ده‌كرد.
به 22 ساڵ ئه‌م كاره‌ی كرد و هه‌رگیز به تانه و ته‌شه‌ره‌كان سارد نه‌بووه‌وه و كۆڵی نه‌دا
سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی مانجهی له ساڵی 1960 ده‌ستی پێكرد و ساڵی 1982 كۆتایی هات و ماوه‌ی 22 ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی به‌رده‌وامی هه‌بوو و توانی سه‌ركه‌وێ و ڕێگایه‌ك بكاته‌وه له نێو شاخه‌كه و ئیتر خه‌ڵكی گونده‌كه‌یشی زۆر پێزانینیان بۆ ده‌ربڕی و بوو به خۆشه‌ویستترین كه‌سی گوند، چونكه به‌هۆی ئه‌و ڕێگایه‌ی كه دروستی كرد، ژیانی خه‌ڵك نه‌ك ته‌نیا له مه‌ترسی ڕزگاری بوو و مه‌ودای گه‌یشتنیان بۆ نه‌خۆشخانه به ته‌واوی كه‌م بووه‌وه، به‌ڵكوو ئیتر خه‌ڵكی ڕۆژانه بۆ خوێندن و چوونه قوتابخانه هاتوچۆیان ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه زانست و زانیاری و گه‌شه‌ی مرۆیی له نێو خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌ستی پێكرد، هه‌موو ئه‌وانه‌یش به‌رهه‌می كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی مانجهی بوون.
سه‌ره‌ڕای به‌هێزی و خۆڕاگری،
مانجهی له 17ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2007 له ته‌مه‌نی 73 ساڵی دوای ئه‌وه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ببوو، كۆتایی به ژیانی هات، پاش مردنیشی حكوومه‌تی هیندستان به فه‌رمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كه‌ی كرد و ڕێز و پێ‌زانین و شكۆمه‌ندی ئه‌و پیاوه‌ی دووپات كرده‌وه كه له پێناو خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی چ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كی چه‌شتووه.
دوای مردنی زۆرێك له دامه‌زراوه حكوومی و سینه‌ماییه‌كانی وڵاته‌كه خه‌ڵاتی گه‌وره‌یان به خانه‌واده‌كه‌ی به‌خشی و له 2015یش فیلمێكی هیندی به ناوی "مانجهی پیاوی شاخ" بڵاوكرایه‌وه، كه باس له ژیانی ئه‌و پیاوه و كاره ناوازه‌كه‌ی ده‌كات، له‌لایه‌ن ویلایه‌تی بیهاری هیندستانیش خه‌ڵاتی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تی مرۆڤی پێ به‌خشرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش ساڵی 2016 فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی مانجهی به ناوی " ئه‌و پیاوه‌ی شاخ ده‌جووڵێنێت" به‌رهه‌م هێنا و كوموند ڕانجان یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی هیندستان ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه بوو.
خه‌ڵكێكی زۆر له هیندستان ئێسته‌یش له‌باره‌ی ئه‌و پیاوه‌وه ده‌ڵێن و ناوی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زار و وه‌ك نموونه و په‌ند ده‌هێنرێته‌وه، چونكه ئه‌و نموونه‌یه‌كی به‌هێزی ئیراده‌ی مرۆڤ بوو، كه ئه‌گه‌ر به دڵێكی پاك و به ئامانجێكی ڕه‌وانه‌وه هه‌ر كارێك بیه‌وێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر مه‌حاڵیش بێ، ده‌توانرێ مرۆڤ بیهێنێته دی، به مه‌رجێك گوێ به تانه‌ی خه‌ڵك نه‌دات و له‌سه‌ر ئامانجه‌كه‌ی سوور بێت.