سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی زۆرێك له سیاسییه‌كانی بۆ گه‌له‌كانیان ده‌رخستووه و یه‌كێك له‌و نموونانه‌یش دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و له سه‌ره‌تای ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا چه‌ندان لێدوانی سه‌یر و جیاوازی داوه، كه ئێسته‌یش كۆرۆنا به خێرایی له وڵاته‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ڕوون بووه‌وه، كه جیا له درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ئه‌و قسانه‌ی
تره‌مپ هیچ ڕاستییه‌كیان له پشته‌وه نه‌بووه.
لێره‌دا شه‌ش لێدوان و هه‌ڵوێستی فه‌رمی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌خه‌ینه ڕوو، كه به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی واقیعی ئه‌مه‌ریكان و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان، به ته‌واوی زانیارییه‌كان پێچه‌وانه ده‌رچوون و ئه‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تووڕه و نیگه‌ران كردووه.
توانای پشكنینمان بۆ كۆرۆنا زۆر به‌رزه
له ناوه‌ڕاستی ئادار/مارس دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گوته‌بێژی كۆشكی سپی دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌ترسن و ئه‌وان به‌هێزترین سیسته‌می ته‌ندروستیان له دنیا هه‌یه و له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا و زۆر به ئاسانی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن پشكنینی خۆیان بكه‌ن و دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، یان ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤن.
لێدوانه درۆینه‌كانی تره‌مپ گه‌وره‌ترین زیانی به خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا گه‌یاندووه
له لێدوانه‌كه هاتووه، كه حكوومه‌ت ڕۆژانه ملیۆنێك ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه و تاقیگه پزیشكییه‌كان دابه‌ش ده‌كات، بۆیه هیچ نیگه‌رانی ناوێ و هه‌مووان به یه‌كسانی و به ئاسانی ده‌توانن پشكنین بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته كه ڕێژه‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س له ئه‌مه‌ریكا و ڕاستییه‌كه ده‌ركه‌وت، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ بۆ هه‌ر ملیۆنێك خه‌ڵكی وڵاته‌كه ڕێژه‌ی 26%یان پشكنین ده‌سته‌به‌ر بكات، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه به به‌راورد به‌و قسانه‌ی تره‌مپ و كۆشكی سپی له ناوه‌ڕاستی ئادار كردیان.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه
له 31ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چین ده‌گه‌ڕێنه‌وه، دووپاتی كرده‌وه كه ده‌ستیان به ئاماده‌كاری له ڕووی ته‌ندروستی كردووه و له‌گه‌ڵ تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه له چین، ئێمه ڕێوشوێنی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر و ده‌توانین ژیانی سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریكییه‌كان بپارێزین، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ڕوون بووه‌ته‌وه و ئێسته ده‌زانن كه باوه‌ڕكردن به‌و لێدوانانه ئه‌وانی خستووه‌ته چاڵێكی گه‌وره‌وه و ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵات ده‌گرێت له تۆماركردنی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانی تره‌مپیش باسی لێوه ده‌كرد، هیچ نه‌بوون.
ڕێژه‌ی مردووان به‌هۆی كۆرۆنا درۆیه
تره‌مپ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له پێوه‌ندیییه‌كی ته‌له‌فۆنی كه وه‌كو لێدوانێك بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز داویه‌تی له سێی ئادار/مارس ده‌ڵێ، ئه‌و ئامارانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، ڕاست نین و ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه 3.4% نییه و له 1%یش كه‌متره، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له مه‌ترسی په‌تاكه ئاگادار نه‌بن و باوه‌ڕی پێ بهێنن.
به‌شێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن، بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن ئه‌و درۆیانه‌ی كردووه تا وره‌ی خه‌ڵك نه‌ڕووخێت
به‌هۆی كۆرۆنا هیچ شوێنێك داناخرێت
له نۆی ئادار/مارس دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا دووپاتی كرده‌وه كه ساڵی ڕابردوو 37 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی و هه‌ڵامه‌ته‌وه مردوون و هیچ شوێنكیشمان دانه‌خست، بۆیه بۆ كۆرۆنایش به‌هه‌مانشێوه هیچ شوێنێك داناخرێت، ئه‌مه‌یش له دوو لایه‌نه‌وه درۆ ده‌رچوو، چونكه به گوێره‌ی داتاكان ساڵی ڕابردوو 52 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی هه‌ڵامه‌ته‌وه مردوون و تره‌مپ ژماره‌كه‌ی كه‌م كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دڵنیایی ده‌دات كه هیچ شوێنێك داناخرێ و كه‌چی ئێسته چه‌ند ویلایه‌تێك حاڵه‌تی كاره‌ساتبار ڕاگه‌یه‌نراوه و خه‌ریكه هه‌موو ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته‌وه.
له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كه‌ین
له كاتێكدا زۆربه‌ی زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه دروستكردنی ڤاكسینێك بۆ له‌ناوبردنی كۆرۆنا پێویستی به‌كات و توێژینه‌وه‌ی زیاتره، به‌ڵام تره‌مپ به‌ڵێنی دایه ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك ڤاكسین دروست ده‌كرێ و ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌برێ و ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ڵێن، دوای مردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رۆك به نیازه ڤاكسینه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت و به گوێره‌ی زانیاری ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌یش تا ئێسته‌یش ته‌نیا نزیكبوونه‌وه له دروستكردنی ڤاكسینێك هه‌یه و هیچ دڵنیاییه‌ك نییه.
توندترین ڕێوشوێنمان گرتووه‌ته‌به‌ر
له 29ی شوبات/فێبرایه‌ر دۆناڵد تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له ڕووی ئاماده‌كاری و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له پێش هه‌موو وڵاتانی جیهانه‌وه‌یه، ئه‌مه هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دڵخۆش كرد، به‌ڵام ڕاستییه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و ئێسته ڕوونه كه ئه‌مه‌ریكا له دواوه‌ی هه‌موو وڵاتانه‌وه‌یه له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببێته مۆڵگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌شێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان له تویته‌ر دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و لێدوانانه‌ی تره‌مپ وایكردووه خه‌ڵكی به ته‌واوی بێخه‌م بن و خۆیان به دوور نه‌گرن له به‌ریككه‌وتن، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕوو له وڵاته‌كه‌یان بكات.