ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا ماوه‌ى لێخۆشبوونى ئه‌و كۆمپانیا چینى و رووسیایانه درێژ بكرێته‌وه، كه له پێگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران كار ده‌كه‌ن، به ئامانجى ئه‌وه‌ى رێگریى له پێشخستنى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران بكات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبوونى بۆ كۆمپانیا چینى و رووسییه‌كان داوه، بۆئه‌وه‌ى له پێگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ى لێخۆشبوو‌ن بۆ كۆمپانیا چینى و رووسییه‌كان درێژ ده‌كاته‌وه
رۆیته‌رز ده‌ڵێ ئه‌م بڕیاره پێشتر پێشبینى كرا بوو، چونكه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ به‌م كاره رێگریى له‌وه بكات ئێران په‌ره به چه‌كى ئه‌تۆمى خۆى بدات.
دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، به‌م هه‌نگاوه حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ى رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌تۆمى له كۆره ئه‌تۆمییه‌كانى ئاراك و وێستگه‌ى بوشه‌هرى ئێران به‌رده‌وام بێت.
مورگان ئۆرتاگۆس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "وه‌ك پێشتر سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڵێنى داوه، هه‌رگیز رێگه به ئێران نادرێت ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ى له چاودێريى ته‌واوى پێشكه‌وتنه‌كانى پرۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ رێگرتنى هه‌ر بڕیارێك ده‌دات.
ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئایارى ساڵى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه و له‌و كاته‌وه به سه‌پاندنى سزا گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م وڵاته دروست ده‌كات.
رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له نیسانى 2015 له نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتى تر واژوو كرا بوو، ئه‌وانیش ئه‌مه‌ریكا وچین و رووسیا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا بوون.