له راپۆرتێكدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ لێكه‌وته ئابووریه‌كانى په‌تاى كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ خراپترین پێشبینى ئه‌وه‌یه گه‌شه‌ى ئابوورى له ئاسیا و چین ده‌گاته ژێر سفر.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ى ئادار، پوخته‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بانكى نێوه‌ده‌وڵه‌تى له سه‌ر لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا له ئاسیا ئاماده‌ى كردووه.
له راپۆرتێكدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینى ده‌كات، په‌تاى كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كى توندى له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسایا و زه‌ریاى هێمن و چین هه‌بێت.
بانكى نێوده‌وڵه‌تى دوو پێشبینى خستووه‌ته‌ڕوو، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و سیناریۆیه‌یه ئه‌گه‌رهاتوو په‌تاكه كۆنتڕۆڵ بكرێت و به‌زووترین كات لێكه‌وته‌كانى سنووردار بكرێت، پێشبینى دووه‌میش بۆ ئه‌و كاته‌یه ئه‌گه‌ر په‌تاكه به‌رده‌وام بێت.
بۆیه بانكى نێوه‌ده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ڵێ له چاكترین حاڵه‌ت گه‌شه‌ى ئابوورى به رێژه‌ى 2.1% ده‌بێت له ساڵى 2020، كه له ساڵى رابردوودا گه‌شه‌ى ئابوورى 5.8% بووه.
گه‌شه‌ى ئابوورى چین و ئاسیا بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێ
سه‌باره‌ت به حاڵه‌تى دووه‌میش ده‌ڵێ له خراپترین حاڵه‌ت گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌گاته 0.5%
چین كه به خاوه‌نى دووه‌م ئابوورى دنیا داده‌نرێت، ناوه‌ندى یه‌كه‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه بووه، ساڵى رابردوو گه‌شه‌ى ئابوورى چین 6.1% بووه، به‌ڵام له چاكترین حاڵه‌تدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ گه‌شه‌ى ئابوورى چین ئه‌مساڵ 2.3% ده‌بێت، له خراپترین حاڵه‌تیش1% ده‌بێت.
به‌هۆى داخستنى بازاڕه‌كانى دنیا له‌به‌ر په‌تاى كۆرۆنا، زیانێكى گه‌وره به‌ر ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى كه‌وتووه و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێكه‌وته‌كانى بكه‌ن.