به‌هۆى ئه‌وه‌ى درامایه‌كى سویدى له‌باره‌ى داعشه‌وه به ناوى "خه‌لافه‌ت" سه‌رنجى بینه‌رانى ئه‌وروپاى راكێشاوه پرۆدوسه‌رى دراماكه بڕیار ده‌دات، به‌رهه‌مه‌كه‌ى له نێتفلێكس بڵاو بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و دراما سویدییه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌باره‌ى ده‌سه‌ڵاته ساخته‌كه‌ى خه‌لافه‌تى داعش په‌خش كراوه.
داعش له دراماى ئه‌وروپى ڕیسوا ده‌كرێت
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، به‌هۆى بوونى بینه‌رێكى زۆر و سه‌رسامبوونیان به كاره‌كه ، پرۆدوسه‌رى دراماكه بڕیارى داوه به‌رهه‌مه‌كه‌ى له نێتفلێكس بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و درامایه باس له پێنج كچ ده‌كات، كه له ململانێى نێوان ژیانى ئه‌وروپا و ژیانى ژێر ده‌ستى داعش ده‌ژین، كاره هونه‌رییه‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن هه‌ندێك له موسڵمانان له وڵاتى خۆیان ڕاده‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێكیان له ئه‌وروپاوه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌چن له سووریا.
نووسه‌رانى دراماكه باسیان له‌وه كردووه، ئه‌وان سیناریۆى كاره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى واقیعى نووسیوه و سوودیان له ده‌یان سه‌رچاوه وه‌رگرتووه، كه له ساڵى 2016 له‌باره‌ى داعش بڵاوكراونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه كردووه، وێراى ئه‌وه‌ى ئه‌م درامایه دزێوییه‌كانى داعش ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام هه‌وڵیشى داوه گه‌وهه‌رى ئیسلام و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه له یه‌كتر جیا بكاته‌وه.
دراماكه له هه‌شت ئه‌ڵقه پێكهاتووه، كارى ده‌رهێنانى له‌لایه‌ن گۆران كابیتانۆفیك بۆ كراوه و له‌لایه‌ن نووسه‌ران ویلیهلم بیهرمان و نیكۆڵاس رۆك سترۆم نووسراوه و تۆماس میچالس پرۆدوسه‌رى به‌رهه‌مه‌كه‌یه.