مەلا بەختیار: ئەوەی پێویست بووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردوویەتی

:: AM:11:53:31/03/2020 ‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئاشكرای دەكات، ئەوەی پێویست بووە حكوومەت كردوویەتی.

ئەمڕۆ سێشەم 31ـی ئادار، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لە وتارێكی نووسیویەتی، ئامان، تانە و تەشەرم لێ مەدەن، بەندە هیچ نەك لە كۆرۆنا نازانم، بەڵكو لە برینپێچیشدا دەستەپاچەم. 

گلەیی لە حكوومەتی خۆمان مەكەن ئەشهەدو ئەوەی لە دەستیان هات، درێغییان لەگەڵ گەلەكەمان نەكرد 
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی دەڵێ، ئەو ڤایرۆسە بە ملهوڕ و لەخۆباییەكانی گوت، خاوەن هەرچییەك هەن و چەند دەسەڵاتیشتان هەیە، ئەوەتا بەرگەی ڤایرۆسێك ناگرن.
 
هەروەها دەڵێ: تكایە لەم رۆژگارە نالەبارە، گلەیی لە حكوومەتی خۆمان مەكەن ئەشهەدو ئەوەی لە دەستیان هات، درێغییان لەگەڵ گەلەكەمان نەكرد و مایەی پێزانینە. رەخنەی تر دەگیرێ، ئازادییە. لەم بەدبەختییەی كۆرۆنادا، پێشمەرگانە هاتنە دەست.

ئەو گوتانەی مەلا بەختیار لە كاتێكدایە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی داوە تا ئەم ڤایرۆسە بڵاو نەبێتەوە و هاووڵاتییان زیانیان بەرنەكەوێت.



وشە - رامیار جەواد