سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئوردن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی عێراقی كازم ساهیر تۆمار كردووه و داوای سزای كردووه، ساهیریش تا ئێسته وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. دادگایش بڕیاری خۆی داوه. ئه‌مه به‌پێی هه‌واڵێك كه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
دوو ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی له ئوردن ساز كردووه بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌ربگرێ
به‌پێی ئه‌و سكاڵایه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئوردن له‌سه‌ر ساهیری تۆمار كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده عێراقییه پێشتر له ساڵانی 2018 و 2019 دوو ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی له ئوردن ساز كردووه بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له سه‌ندیكا وه‌ربگرێ.
به‌پێی پێگه‌كه، دادگا دوو دانیشتنی له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه كردووه، به‌ڵام كازم ساهیر ئاماده نه‌بووه، بۆیه دادگا بڕیاری خۆی داوه و به‌پێی بڕیاره‌كه، ده‌بێ ساهیر به‌بڕی 44 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی پێبژاردن سزا بدرێت، جیا له خه‌رجیی داواكه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئوردن كه بڕی هه‌زار دیناری ئوردنییه.
ئه‌و دوو ئاهه‌نگه‌ی كازم ساهیر له ئوردن به‌بێ مۆڵه‌تی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته سازی كردبوون، یه‌كیان له ساڵی 2018 له ناوچه‌ی ده‌ریای مردوو بوو، ئه‌وی تریان له ساڵی 2019 له شاری عه‌مانی پایه‌ته‌خت بوو.
كازم ساهیر كه له ساڵی 1957 له دایك بووه و هونه‌رمه‌ندێكی عێراقییه، دوو ره‌گه‌زنامه‌ی كه‌نه‌دی و قه‌ته‌ری هه‌یه. له هونه‌ری گۆرانیگوتندا به باڵوێزی گۆرانیی عێراق ده‌ناسرێته‌وه و هاوكات نازناوی "ئیمپراتۆر"ی پێ به‌خشراوه. ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رگرتووه. جیاله‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی زۆر ناوداره، له‌گه‌ڵیدا ژنیارێكی ناوداری ئامێری عووده و چه‌ندان میلۆدیی بۆ هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی عه‌ره‌ب داناوه.