به‌رپرسێكى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى راى گه‌یاند شه‌ڕى په‌تاى كۆرۆنا درێژخایه‌ن ده‌بێت و هێشتا له‌وه دووره له ئاسیا كۆتایى به مه‌ترسییه‌كه‌ى هاتبێ و ئاشكرایشى كرد ئێسته 50 پێكوته‌ى دژ به ڤایرۆسه‌كه هه‌یه تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
تاكیشى كاساى به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌رێمى رۆژئاواى زه‌ریاى هێمن له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ى ئادار له لێدوانێكدا، راى گه‌یاند هێشتا مه‌ترسى په‌تاى كۆرۆنا له ئاسیا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه و به كۆتا نه‌هاتووه.
تاقیكردنه‌وه بۆ 50 پێكوته ده‌كرێت
كاساى ده‌ڵێ،"با ڕاشكاو بم، په‌تاكه زۆر له‌وه دووره له ئاسیا و زه‌ریاى هێمن كۆتایى هاتبێ، جه‌نگه‌كه درێژخایه‌نه و نا‌توانیین نه‌رمى له‌گه‌ڵ رێكارییه‌كان بكه‌ین".
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له رۆژنامه
شه‌رق ئه‌وسه‌ت دابه‌زیوه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێ، "ئه‌و كۆنتڕۆڵه‌ى ئێسته كراوه، ته‌نیا ده‌رفه‌تێك
به وڵاتان ده‌دات تا بۆ ئاستى فراوانتربوونى په‌تاكه خۆیان ئاماده بكه‌ن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراى كرد، ئێسته له دنیا 50 جۆر پێكوته‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاقی كردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت و هێشتا دیار نییه كامیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا زیاتر له 800 هه‌زار كه‌سى له‌سه‌ر ئاستى دنیا تێپه‌ڕاندووه.