سوپاسالاری پێشووی عێراق ده‌ڵێ، ڕاكردنی هه‌زاران چه‌كداری داعش له سووریا مه‌ترسی ڕژده بۆ سه‌ر عێراق، چونكه سنووره‌كانی عێراق كراوه‌ن و نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی سنوور بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی ئادار، بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق بۆ "وشه" گوتی، ڕاكردنی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كوردستان له سووریا مه‌ترسی زۆری بۆ سه‌ر عێراق هه‌یه، چونكه سنووره‌كانی عێراق تۆكمه نین و كراوه‌ن و نه‌توانراوه دابخرێن.
زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن سنوور كۆنترۆڵ بكه‌ن
زیاتر گوتی، چه‌ند هه‌زار چه‌كدارێك ڕایان كردووه و شوێنیان هه‌یه بۆی ڕابكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی سنووره‌كانی عێراق دانه‌خراون و نه‌یانتوانیوه سنوور كۆنترۆڵ بكه‌ن، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه دزه بكه‌نه ناو عێراق.
زێباری ئه‌وه‌شی گوت، له ساڵی 2004وه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی سنوور ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناتوانن و توانایان نییه، بۆیه له‌م دۆخه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه بتوانن سنوور كۆنترۆڵ بكه‌ن.
بێده‌نگیی داعش له‌م كاته بۆ ئه‌وه‌یه خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه و به‌هۆی كۆرۆنا خۆیان بێ ده‌نگ كردووه، به‌ڵام بۆ هه‌ر كاتێك به‌خۆیان بكه‌ونه‌وه و خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، ده‌بنه‌وه مه‌ترسیی ڕژد و جارێكی تر ده‌ست به چالاكی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی عێراق خۆی ئاماده بكات. زێباری وای گوت.
وشه/ بڵند ئیبراهیم