سه‌رۆكى رێكخراوى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، مافیاكان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا شێوازى تاوانه‌كانیان گۆڕیوه و ئێسته بازرگانییه‌كى ره‌ش به ماده‌ى ساخته‌ى ده‌رمان و ده‌مامك و پاككره‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
یۆرگن ستۆك سه‌رۆكى رێكخراوى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه‌كان كه رێكخراوه‌كه‌ى به ئینته‌رپول "Interpol" ده‌ناسرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ى ئادار له دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى شێوازى نوێى گرووپه‌كانى مافیا له سه‌رانسه‌رى دنیا ئاشكرا ده‌كات.
مافیا بازرگانى به ماده‌ى ساخته‌ى وه‌ك ده‌رمان و ده‌مامك و پاككره‌وه‌كان ده‌كه‌ن
ده‌قى دیمانه‌كه‌ى له ماڵپه‌رى
"یۆرۆنیوز" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ستۆك دووپاتى ده‌كاته‌وه گرووپه‌كانى مافیا له دنیا سوودیان له په‌تاى كۆرۆنا بینیوه و له هه‌مان كاتیش‌دا شێوازى كاركردنیان گۆڕیوه.
یۆرگن ستۆك باس له‌وه ده‌كات ئینته‌رپول له هه‌فته‌ى رابردوو ده‌ستى به‌سه‌ر هه‌زاران ده‌مامك و ده‌رمان و ماده‌ى پاككه‌ره‌وه گرتووه، كه گشتیان ساخته‌بوون، بۆیه یه‌كێك له تاوانى مافیاكان ئه‌وه‌یه له‌م ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تییه بازرگانى به ماده‌ى ساخته ده‌كه‌ن.
دواتر باس له شێوازێكى تر ده‌كات و ده‌ڵێ مافیاكان هه‌ندێك تاوان له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ره‌تا به ناوى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه پێوه‌ندى به ئامانجه‌كانیان ده‌كه‌ن و فریویان ده‌ده‌ن.
هه‌ر به بیانووى په‌تاى كۆرۆناوه، له رێى ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ندى به خه‌ڵك ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌ك به‌رپرسانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ناسێنن و دواتر هاكیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى ئینته‌رپول ئاشكراى كردووه، له هه‌فته‌ى رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكى گرتنیان له سه‌رانسه‌رى دنیا ده‌ست پێ كردووه و 121 كه‌سیان گرتووه، به هاوكارى پۆلیسى 90 وڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر ماده‌ى ترسناك گرتووه كه به‌هاكه‌ى زیاتر له 14 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.