دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، نووسراوی لێكتێگەیشتنیان لەبارەی تەرخانكردنی نەخۆشخانەیەك بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆڕۆنا لە هەولێر لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە واژوو كرد.
نەخۆشخانەیەكی 50 قەڕەوێلەییان پێشكەشی تەندروستی هەولێر كرد
ئەمڕۆ سێشەم 31تی ئادار، بەرپرسانی ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی نەخۆشخانەیەكی 50 قەڕەوێلەییان پێشكەشی تەندروستی هەولێر كرد.
ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیماراتی دروست كراوە و بۆ چارەسەری نەخۆشانی كۆرۆنا تەرخان دەكرێ، لە كاتێكدا ئێستە چەندان نەخۆشی تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر چارەسەر وەردەگرن.
ئەم نەخۆشخانەیە 50 تەختی نەخۆش لە خۆ دەگرێت و تەواوی پێداویستییەكانی بۆ ئامادە كراوە لەلایەن رێكخراوی خێرخوازیی بارزانییەوە.
لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خێرخوازان و ڕێكخراوەكانی خێرخوازی چەندان هەڵمەتی دابین كردنی ئامێری پزیشكییان دەست پێ كردووە كە ئەوەیش بۆ بەرژەوەندی گشتییە.