یەكێتی گەنجانی كورد لە كەركووك بە گرتن دەدات

:: PM:04:44:31/03/2020 ‌
شانەی قەیرانی شاری كەركووك ڕای دەگەیەنێت، نیگەرانیی هاووڵاتییانی شاری كەركووك و گەڕەكە كوردییەكان و نەتەوەی كوردی شارەكە بە گرنگ وەردەگرین و هۆكاری ئامانجی گرتنی گەنجانی كورد لە گەڕەكانی كەركووكیش رادەگەیەنێ‌.

لەلایەن ئەفسەرە كوردەكانەوە ئەو داویە بەرز كراوەتەوە
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، سەرچاوەیەكی‌ تایبەت لە نووسینگەی‌ حاكمی‌ سەربازیی‌ شاری‌ كەركووك لیوا سەعد مەعن بە "وشە"ی‌ ڕاگەیاند، "تا ئێستە لە تەواوی شاری كەركووك 143 گەنجمان گرتووە و بەشێكیان بەڵێنمایان پێ پڕكراوەتەوە و بەشێكیان تا ئێستە دەسبەسەرن".

بەرپرسە سەربازییەكە بیانووی بۆ گرتنی ئەو گەنجانە پاراستنی رەوشی تەندورستی شارەكەیە. لەكاتێكدا بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەوە كراوەتە بیانوو تا ئەو گەنجانە دوور بخرێنە لە چالاكی جۆراوجۆر.

زیاتر گوتی، "بەهۆی ئەوەی هاووڵاتییانی شاری كەركووك و گەنجانی شارەكە گوێ بۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نادەن و بەردەوامن لە سەرپێچی كردنی یاسا، بۆیە دەستمان كردووە بە گرتنی گەنجان، چونكە تەنیا ئەوانن یاساكان زیاتر پێشەل دەكەن، لە گەڕەگەكەكانی ( ئیسكان - ئازادی - ئیمام قاسم - شۆڕیجە - ڕەشید ئاوا - لەتیف ئاوا - ڕووناكی - دەروازە - بارووتخانە - تەپەى مه‌لا عه‌بدوڵا - پەنجا عەلی - 16ی ئاب - ڕاپەڕینی یەك و دوو - ڕزگاری - سەرچنار - شۆراوی یەك و دوو - فەیلەق)".

ڕوونی كردەوە، گرتنی گەنجانی ئەو گەڕەكانە دوای ئەوەهات بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا و گەڕەكە كوردییەكانی تر لەلایەن ئەفسەرە كوردەكانەوە ئەو داویە بەرز كراوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتووە بەڕێوبەری زۆربەی بنكەكانی كەركووك و ڕەحیماوە بەتایبەت. ئه‌فسەری كوردی بەڕێوەی دەبن و سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانن، لە بەرانبەردا "وشە" چەند وێنەیەكی كەمێك پێش ئێستەی چەندان گەڕەكی نەتەوەی عەرەب لە شارەكە بڵاو دەكاتەوە كه جمەیان دێت لە خەڵك وێنەكان ڕێی بەغدا و سەر دۆمیز و خان خورمایە كە هیچ هێزێكی تەناهی لێ نییە.











وشە - محەمەد میران