دێڤد ئا‌یك نووسه‌ری ئینگلیزی له دیمانه‌یه‌كی (London Real Show) له‌باره‌ی په‌تای كۆرۆنا به تێكشكاندنی سیستمی ئابووریی دنیایی هه‌ژمار ده‌كات و باس له كۆمه‌ڵێك هۆكاری پشت په‌رده ده‌كات كه باڵی به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا كێشاوه. ئه‌و له كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو به گومانه و هیچ متمانه‌یه‌كی به سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی نییه.
من بڕاین ڕۆس، میوانی ئهمڕۆیشم دێڤد ئا‌یك نووسه‌ری ئینگلیزی و قسه‌كه‌ری به‌ناوبانگه. ئه‌و له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه وه‌ك تیۆریسێنێكی پیشه‌یی (تیۆری پیلانگێڕیی) ناسراوه. تۆ ناوت له خۆت ناوه ئه‌و توێژه‌ره‌ی خۆی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی دنیا ده‌كات، ته‌رخان كردووه. تۆ نووسه‌ری زیاتر له 21 په‌رتووك و 10 فیلمیت. له زیاتر له 25 ده‌وڵه‌ت وانه‌ت گوتووه‌ته‌وه. بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات له یاریگای ویمبڵی، ڕاسته‌وخۆ بۆ جه‌ماوه‌رێكی زۆر قسه‌ت كردووه. تۆ ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه لێره‌یت قسه له‌سه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا له سه‌رانسه‌ری دنیادا بكه‌یت. له‌سه‌ر ئه‌و زیندانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و داته‌پینه ئابوورییه‌ی له ئاسۆكانیدا ده‌بینرێت.
خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاریان هه‌یه. ژاوه‌ژاوێكی زۆر هه‌یه به خستنه‌ڕووی ئه‌و شتانه ده‌ست پێ ده‌كه‌م كه له دۆخی ئێسته‌دا هه‌ن. ئه‌مڕۆ 18ی ئاداری 2020ه. سه‌ره‌تا به ڕوانگه‌ی خۆم ده‌ست پێ ده‌كه‌م، دواتر گوێ له بۆچوونی تۆ ده‌گرم و پاشان گفتوگۆ ده‌كه‌ین. له دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی زیاتر20% دابه‌زی. داتپینی ئابووری، نیمچه به‌رجه‌سته‌یه. بانكی فیدڕالی ڕێژه‌كانی قازانجی تا نزیكه‌ی سفر دابه‌زیوه. ئه‌مه‌ریكا یه‌ك ترلیۆن دۆلاری وه‌ك گوژمه‌ی پاڵپشتی ته‌رخان كردووه. شانشینی یه‌كگرتووش 300 ملیار پاوه‌ندی وه‌ك گوژمه‌ی پاڵپشتی ته‌رخان كردووه. زۆر له پیشه‌سازیی و پڕۆژه‌كان له مه‌ترسیدان. فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمان، كۆمپانیاكانی گه‌شتكردن، سینه‌ما، ڕێكخه‌ری ئاهه‌نگه‌كان، بازرگانه‌كانی به‌شكردن. لیسته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. له سه‌رچاوه‌كانی خۆمم بیست كه پێویسته له چه‌ند ڕۆژی كه‌می داهاتوودا، چاوه‌ڕوانی بوونی سوپا له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ندا بكه‌ین. دێڤد په‌ندێكی چینی هه‌یه ده‌ڵێت: "خۆزگه له كاته گرنگه‌كاندا بژیت”، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌مه نه‌فره‌ته. چ ده‌بینیت كه له دنیادا ڕوو ده‌دات؟ چ شتێك تووشی دڵهڕاوكێت ده‌كات؟ ئه‌ی هه‌ستت به‌رانبه‌ر هاووڵاتییانی به‌ریتانی و هاووڵاتییانی تری دنیا چییه؟
"پێم وایه كه‌مێك باسی هه‌ندێك پاشخانی بابه‌ته‌كه‌ت كرد، دواتر ده‌توانین له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌ین. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ ده‌بێت له پهرتووكهكانمدا و به هه‌موو شێواز و ڕێیه‌كی گونجاو، هۆشداریی له كۆنتڕۆڵكردنی دنیا له‌لایه‌ن تایه‌فه‌یه‌كی ئاینی نهێنیی دنیایی (CULT) ده‌ده‌مه خه‌ڵك. تایه‌فه‌یه‌ك كه سنووره جیۆگرافییهكان ده‌به‌زێنێت و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ته‌واوی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كاندا كار ده‌كات، له كۆتاشدا و به واقیع له هه‌موو وڵاتانی دنیا كار ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی بڕیاری ئاراسته‌كردنی دنیا ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌م تایه‌فه‌یه له‌ناو كرۆك و جه‌وهه‌ری سیستمی چیندایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو كرۆك و جه‌وهه‌ری سیستم ئه‌مه‌ریكاش دایه و…..هتد.
كه‌واته له ماوه‌ی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا چیم گوتووه؟
ئه‌و تایه‌فه‌یه (كه له گفتوگۆكانی پێشتریشدا باسم كردووه) ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی تاغووتیی دنیایی دابمه‌زرێنێت، به‌جۆرێك خه‌ڵك به‌رفه‌رمانی بڕیاری كه‌مینه‌یه‌كی كه‌م بن، واته بیانكه‌نه كۆیله، ئه‌و شتهیشم ناو ناوه "كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردن”، (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فیلمی Hunger Games)، كه ده‌توانی زۆڕ به ڕوونی په‌یكه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بێنیته به‌رچاوی خۆت.
وێنای هه‌ڕه‌مێك بكه، له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا ژماریه‌كی زۆر كه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن، كه گرێدراوی ئه‌و تایفه ئاینییه نهێنییهن (CULT). ئێسته ناوێكمان بۆ ئه‌وانه هه‌یه و ناویان ده‌نێین 1%. له خواره‌وه‌ی هه‌ڕه‌می كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردنیشدا، ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی و ئه‌وانه هه‌ن كه له ڕووی ژیان و گوزه‌رانه‌وه پشت به 1% ده‌به‌ستن. له نێوان ئه‌م دوو چینه‌شدا، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربازیی پۆلیسیی دڕنده و بێ به‌زه‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی ١٪هكه به‌سه‌ر دانیشتووان و ڕێگری لێكردنیان تا ڕووبه‌ڕووی ئه‌م 1%ه نه‌بنه‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی یارییه‌كانی برسیكردنه، نه فاشیزمێكی كلاسیكییه، نه كۆمنیزمیكی كلاسیكیشه، ئه‌گه‌رچی له ڕووی ئه‌نجامه‌وه كه سته‌مكارییه، هه‌مان شته، ئه‌ویش ته‌كنۆكراتییه!
كۆمه‌ڵگای ته‌كنۆكراتیش به‌وه ناسراوه، كه كۆمه‌ڵگایه‌كه پسپۆرگهلی ته‌كنۆكرات به‌سه‌ریدا زاڵن و جڵه‌ویان كردووه (زاناكان، ئه‌ندازیاره‌كان، ته‌كنۆكراته‌كان)، ده‌كرێ ئه‌م دۆخه‌ش له ڕێگای ته‌كنه‌لۆجیای زیره‌ك و زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه ڕوو بدات. بیرۆكه‌كه‌ش به‌م جۆره‌یه: هه‌موو شتێك به زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه ده‌به‌سترێته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاستیی به ئێنتهرێتیكردنی شته‌كانه. ئه‌گه‌ر له شێته‌كانی دۆڵی سیلیكۆن بیستبێت، ئه‌وان پێت ده‌ڵێن كه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2030دا، ئه‌و ساڵه، واته ساڵی 2030، كه به ئاشكرایی و به هه‌موو ئاراستهكانیهوه ده‌رده‌كه‌وێت، دۆخێكمان دێته پێش كه تێیدا عه‌قڵی مرۆڤ به زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌به‌سترێته‌وه. به‌م پێیه ئه‌و كه‌سه‌ی كۆنتڕۆڵی زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌كات، عه‌قڵ و ڕوانگه‌كانی مرۆڤ ئاراسته ده‌كات و ده‌كرێ له میانی خاڵێكی ناوه‌ندی و له میانی ئه‌و تۆڕه زیره‌كه‌وه، ئه‌م كاره بكرێت كه مه‌به‌ست تۆڕه زیره‌كه جیهانییه‌كه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یكه‌ره‌یه كه ده‌یانه‌وێ. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ پاره‌یان ده‌وێ، به‌جۆریك هه‌موو شتێك ژماره‌یی بێت، یه‌ك دراوی ژماره‌یی جیهانیی كه له ڕێی تۆڕی زیره‌كه‌وه بخرێته كار.
به درێژایی ئه‌و 30 ساڵه‌ی ڕابردوو، به‌رده‌وام ده‌مگوت دوو هۆكار، یان دوو ئامرازی سه‌ره‌كی هه‌ن كه بۆ گه‌یشتن به‌م دۆخه به‌كار ده‌هێنرێن. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دۆزیمه‌وه، تیۆری (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر) بوو. به جۆرێك كێشه‌یه‌ك به ڕێیه‌كی شاراوه دروست ده‌كه‌یت، هاوكات ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی به‌كار ده‌هێنێت (كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌دبه‌خت باوه‌ڕیان پێ ده‌كات)، تا له ڕێیانه‌وه چیرۆكی ئه‌و كێشه‌یه بگه‌یه‌نیته گه‌ل كه ده‌ته‌وێ بڕوایان پێی هه‌بێت. دوای ئه‌وه دێینه سه‌ر قۆناغی دووه‌م كه كاردانه‌وه‌یه. ئه‌ویش له ڕێی ترس كه كاڵای كۆنتڕۆڵكردن، یان تووڕه‌ییه، ئیتر كێشه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، یان ئه‌وه‌تا داوا له گه‌ل ده‌كه‌یت شتێك بكه‌ن كه ده‌بێ بكرێت، یان ئه‌وه‌تا به لایه‌نی كه‌مه‌وه، ڕه‌زامه‌ندیی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنیت كه شتێك بكه‌ن، یان گۆڕان له شتێك‌دا بكه‌ن كه به هۆی كێشه‌كه‌وه پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه. له‌و خاڵه‌دا ئه‌وانه‌ی كێشه‌كه‌یان دروست كردووه، ده‌ستیان به كاردانه‌وه‌ی ئاشكرا و گۆڕانی كۆمه‌ڵگه‌یی گه‌یشت. دوای ئه‌وه، له نهێنیدا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه داده‌نێن كه بۆ خۆیان دروستیان كردوون. به‌م شێوه‌یه ئه‌و گۆڕانكارییانه هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردنمان ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها دانه‌یه‌كی تر هه‌یه كه ناوی ده‌نێم (هیچ كێشه‌یه‌ك - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر) كه پێویستی به هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا پێویستیت به (وێناكردنی) بوونی كێشه‌یه‌ك هه‌یه، له نموونه‌ی ئه‌مه‌ش، بابه‌تی چه‌كه كۆكوژه‌كان له عێراق. به‌م جۆره و له‌پێناو گۆڕینی كۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وام توانای به‌رهه‌مهێنانی كێشه‌ت ده‌بێت.
ساڵی 2030، كه به ئاشكرایی و به هه‌موو ئاراستهكانیهوه ده‌رده‌كه‌وێت، دۆخێكمان دێته پێش كه تێیدا عه‌قڵی مرۆڤ به زیره‌كیی ده‌ستكرد ده‌به‌سترێته‌وه.
له‌و ناوه‌دا تیۆری جێگیر (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر)، ئه‌و شته‌یه كه پڕ به پێویستی ده‌زانم بۆ گۆڕانكاریی هه‌مه‌لایه‌نه. به‌وه‌ی كه له خاڵی (A) ده‌ست پێ ده‌كه‌یت و ده‌زانیت كه به‌ره‌و خاڵی
(E) ده‌چیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانیت، كه ئه‌گه‌ر بازێكی گه‌وره‌ترت دا، وه‌ك نمایشه‌كانی (سامۆیل كویل)، ئه‌وا خه‌ڵك به واق وڕمانهوه سه‌یر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه چییه ڕوو ده‌دات؟ چونكه گۆڕانكارییه‌كه زۆر گه‌وره‌یه. بۆیه به‌پێی توانا و به ئاراسته‌ی ئامانجه‌كه‌ت، هه‌نگاوی گه‌وره، به‌ڵام خێرا نا، ده‌نێیت. تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌رنجی زۆر خه‌ڵك ڕاده‌كێشیت و له ڕاستییه‌ك تێ ده‌گه‌ن، كه نۆرمێكی په‌یڕه‌و كراوه.
بڕاین "ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك پێی وابێت هه‌موو شتێك هه‌ڕه‌مه‌كییه؟”
له‌م ناوه‌دا گوزارشتێكی ترم هه‌یه كه پێوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (ئامانجه‌كه‌ت بناسه، ڕێیه‌كه ده‌دۆزیته‌وه)، به‌و واتایه‌ی كه بزانه ده‌یانه‌وێ بگه‌نه چ شتێك، ئه‌وكاته پلانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌یت. بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌زانیت له سایه‌ی ئه‌م تایفه‌یه‌دا دنیا به‌ره‌و كوێ ئاراسته ده‌كرێت، ئه‌وا هه‌موو شتێك لای تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ دێت كه هه‌ڕه‌مه‌كی بێت، واتا به‌شێوه‌یه‌كی خۆزا، یان به ڕێكه‌وت ڕوو ده‌دات. كۆڕۆنا هه‌ڕه‌مه‌كییه (ڕێكه‌وته). گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ڕێكه‌وته. داته‌پینی ئابووری ڕێكه‌وته، به‌ڵام كاتێك ده‌زانیت به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن، واتا كه ده‌زانیت ئامانجه‌كه‌یان چییه، كه مه‌به‌ست ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی یارییه‌كانی برسیكردنه، كه‌واته نابێت له ڕووخساردا ئه‌م ڕووداوانه هه‌ڕه‌مه‌كی بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ت ده‌به‌ن.
ڕێگام بده ئێسته ئه‌مه له‌سه‌ر پرسی كۆڕۆنا و ئه‌و شته‌ی ئێسته ڕوو ده‌ده‌ن، جێبه‌جێی بكه‌ین، ئینجا لێگه‌ڕێ با خه‌ڵك بۆ خۆی بڕیار بدات، ئاخۆ پێیان وایه ئه‌و هیستریایه‌ی كۆڕۆنا كه هه‌یه، هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، یان ئه‌وه ته‌نیا ڕێكه‌وتێكه و به‌س (كه من هه‌رگیز پێم وانییه ئه‌مه ڕێكه‌وت بێت).
تۆ باست له‌وه كرد كه پێم وانییه ئه‌و ڤایرۆسه دروستكراو بێت. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م یان ئه‌و بێت، ئه‌وه گرنگ نییه. چونكه ته‌نیا به خستنه‌ڕووی ڤایرۆسه‌كه، هه‌ر له خۆیه‌وه گه‌وره‌ییه‌ك وه‌رده‌گرێت. له‌وه‌دا له‌گه‌ڵت هاوڕام، دواتر ئه‌وه‌ی ئێسته خه‌ریكه ئاشكرا ده‌بێت، چاوه‌ڕوانكراو بوو كه له میانی قسه‌كردنماندا دێینه سه‌ری.
دوو له‌و ڕێكخراوه زه‌به‌لاحانه‌ی له چوارچێوه‌ی1%دان، ڕاستییه‌كه‌ی یه‌كێكیان به دیاریكراوی شه‌ش هه‌فته پێش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له چین، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان ئه‌و سیناریۆیه كه ڕێك ئێسته خه‌ریكه ئاشكرا ده‌بێت، كاریان له‌سه‌ر چه‌ند شتێكی هاوشێوه كرد، ئه‌و شتانه‌ی كه گوتیشیان ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌مان ئه‌و شتانه‌ن كه ئێسته ڕوو ده‌ده‌ن، به هه‌مان وردهكارییهكانیانهوه.
شتێكی ئاشكرایه كه چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌كی زۆری ڤایرۆسی كۆڕۆنا هه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێسته نه‌وه‌یه‌كه وێده‌چێت جیاواز بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ترسناكییهوه سه‌یری بكه‌یت، ئه‌وا مه‌ترسییه‌كه‌ی له‌سه‌ر توێژێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگایه.
ئایا ده‌زانیت پزیشكه فه‌رمییه‌كان چی ده‌ڵێن؟
دوو سێ ڕۆژ پێش ئێسته، دیمانه‌ی یه‌كێكیانم له ئه‌مه‌ریكا بینی كه بابه‌ته‌كه‌ی ته‌نیا خسته چوارچێوه‌كه‌ی خۆی. ئه‌و ده‌یگوت 80%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌بن - ڕێك قسه‌كه‌ی ئه‌وت وه‌ك خۆی بۆ ده‌ڵێمه‌وه - چه‌ند نیشانه‌یه‌كی كه‌م و سووكیان لێ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وانه‌ی له مه‌ترسیدان، ئه‌وانه‌ی تووشی مه‌ترسیی هه‌ر جۆره ڤایرۆسێك ده‌بن، به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاساییش، ئه‌وانه‌ن كه به‌رگریی له‌شیان لاوازه و به‌ساڵاچووه‌كانن، مه‌به‌ستم پیره‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێشتر كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌بووه. له‌به‌رچی؟ چونكه پێشوه‌خته كێشه ته‌ندروستییه‌كان هه‌ن كه فشارێكی زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌زگای به‌رگری، به‌دڵنیاییشه‌وه لاواز ده‌بێت. هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی چاوه‌ڕوانكراو ببێته‌وه، له‌كاتێكدا كه‌سێكی تر كه ده‌زگای به‌رگرییه‌كه‌ی كار ده‌كات، ڤایرۆسه‌كه له‌خۆی دووری ده‌خاته‌وه و ده‌ری ده‌كات.
خاڵێكی تر، ئایا تا ئێسته فێر نه‌بووین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران پێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نن، به كه‌مێ گومانه‌وه وه‌ریان بگرین، هه‌رنا بۆ ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێ؟ به‌م پێیه ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه به پله‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای نیشانه‌كانی دیاری ده‌كرێت (نه‌ك پشكنینی تاقیگه‌یی). چۆن ده‌زانیت ئه‌مانه تووشی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه، نه‌ك شتێكی تر؟ ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه‌یه، چونكه پێشتر تووشی نه‌خۆشیێك بووین كه هه‌مان ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌بوون. بۆیه له باوه‌ڕكردن به ژماره‌كان دوودڵم. گومانم له‌هه‌ر ژماره‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمییه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن. به درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر هه‌موو شتێك كردووه كه له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رچووه. دیاره ئه‌وه ده‌زانیت كه هه‌ركات ڕاستییه‌ك بڵێن، ئه‌وا ڕه‌نگه به هۆی شۆكبوونه‌وه بته‌قن، بۆیه من گومانم له هه‌موو شتێك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست بێت، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام باوه‌ڕی پێ ناكه‌م، چییه ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ناو جلی فه‌رمی و یونیفۆڕمدا داوای كردووه باوه‌ڕی پێ بكه‌ین.
بۆ نموونه، ئایا تۆ ده‌زانیت له ساڵانی 2017-2018، 45 ملیۆن كه‌س له ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا بوون، به‌گوێره‌ی داتا و ئامار و زانیارییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپارێزیی (CDC)، ٦١ هه‌زار كه‌س له‌و تووشبووانه مردن، كوا هیستریاكهی ئه‌وكات؟ كاتێك 61 هه‌زار كه‌س مردن.
بڕاین "باشه، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناك و درمتره و ڕه‌نگه خه‌ڵكێكی زۆر بكوژێت، بۆیه پرسیاره‌كه باشه و له‌جێی خۆیه‌تی، بۆچی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر ئه‌وه تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بوون؟ واته كاتێك ئه‌نفله‌وه‌نزا ٥٠ هه‌زار كه‌سی كوشت، له‌كاتێكدا ئه‌وه ئێسته ته‌نیا هه‌شت هه‌زار كه‌سی كوشتووه”؟
ئه‌مه خاڵه‌كه‌یه! به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، 80%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه، یان ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشان كراون كه تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه، ئه‌وپه‌ڕی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سووكیان لێ ده‌ركه‌وتووه. زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانی تر، شتێكیان هه‌یه كه پێی ده‌گوترێ نیشانه‌ی هاوسه‌نگ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه‌مینه‌یه‌كی كه‌من كه ده‌زگای به‌رگرییان لاوازه. بۆیه ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا ده‌گه‌نه كۆتا، ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا، یان هه‌ر ڤایرۆسێكی ترش ببن، هه‌ر ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ڕوو ده‌دات.
خاڵهكه ئه‌وه‌یه، ئه‌و شته‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان و پێویسته بیكه‌ین، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك كه پێویسته بۆ پاراستنی خۆیان و ده‌زگای به‌رگرییان له ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتووان وا لێ بكه‌یت، ئه‌وانه‌ی له خراپترین دۆخدان كه به‌ده‌ست هه‌ندێ نیشانه‌ی لاوه‌كی، یان هه‌ر به‌بێ هیچ نیشانه‌یه‌كیش ده‌ناڵێنن، بخه‌یته ژێر جه‌بری هه‌ندێ بڕیار، ئه‌وا به‌م كاره‌ت تۆ خه‌ریكی وێرانكاریی و تێكدانی، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌به‌ر چاومانه‌وه ڕوو ده‌دات. تۆ سیستمی ئابووریی دنیای وێران ده‌كه‌یت. ئێسته با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه چۆن ده‌ستم پێ كرد.
یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له میانی تیۆری (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر) بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگای مرۆیی ئاماژه‌م پێی كرد، ته‌نانه‌ت به‌وه‌یش (به‌و بۆنه‌یه‌وه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له په‌رتووكه‌كه‌ی پێشووم پێشبینیم كرد، ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كی دنیایی بوو، چونكه هه‌موو خه‌سڵه‌ته پێویسته‌كانی تێدا هه‌ن). به‌هه‌رحاڵ، ئه‌وه‌ی به درێژایی 30 ساڵی ڕابردوو ویستم بیڵێم ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان پلان بۆ داتهپاندنێكی گه‌وره‌ی ئابووری داده‌نێن. من له ساڵی 2008 و به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌م گوت، چونكه له ساڵی ٢٠٠٨ جۆرێك له مۆته‌كه (كابووس) ده‌ركه‌وت. ئه‌و خاڵه‌ی كه لێره‌دا دهیورووژێنم ئه‌وه‌یه، ئه‌و شته‌ی ئێسته ده‌یانه‌وێ زۆر له‌وه‌ی ساڵی 2008 گه‌وره‌تره، تا ئه‌و ئاسته‌ی وا ده‌كات، ئه‌وه‌ی ساڵی2008مان وه‌ك ئاهه‌نگێكی چاخواردنه‌وه‌ی قوتابخانه، وه‌ك سه‌یرانێك بێته پێش چاو. به‌م شێوه‌یه، هیستریای ڤایرۆسی كۆڕۆنا پاساوی ئه‌و كاره ده‌داته‌وه كه ده‌یكه‌ن، ئه‌و ئهنجامانهیشی كه لێی ده‌كه‌ونه‌وه بریتین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی ئابووریی دنیایی.
ئێسته شتێكی تر ده‌ڵێم كه ماوه‌یه‌كه‌ی درێژه گوتوومه، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی یارییه‌كانی برسیكردنه، به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه، كاری بچووكی بازرگانی نامێنێت، ته‌نانه‌ت كۆمپانیاكانی كاری مامناوه‌ندیش له‌سه‌ر ئاستی دنیادا نامێنن، به‌ڵكو ته‌نیا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان حوكم ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌رهه‌م دێنن، ئه‌مازۆن نموونه‌یه‌كی كلاسیكییه كه له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێم. ئه‌وه‌ی هیستریای ڤایرۆسی كۆڕۆنا دروستی ده‌كات، حاڵه‌تێكه كه به درێژایی كات بۆ هه‌موو دنیا ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌و شته‌ی كه كاری بازرگانیی بچووك و خێزانیی و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا مامناوهندییهكانیش تێكده‌شكێنێت، بگره چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ش وێران ده‌كات.
ئه‌و میراته گه‌وره‌یه‌ی كه ئێسته دروست ده‌بێت، له ماوه‌یه‌كی درێژدا پێوه‌ندی به ته‌ندروستییه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندی به ئابوورییه‌وه هه‌یه كه ئه‌نجامه‌كانی كاره‌ساتبارن. ئه‌مه خاڵه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دێت و كاره‌كانیان خاپوور ده‌بن.
چی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دێت كه له كۆمپانیاكان كار ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی له باڕ و یانه و هۆتێله‌كان و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به ئامانج گیراون، چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
مه‌چۆ ئه‌وێ. دایخه. چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟ ده‌كه‌ونه‌وه باوه‌ش و قووڵایی كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردن. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، ڕۆژ دوای ڕۆژ و زیاتر و خێراتر، ئه‌م كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردنه به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ناویان ناوه "پاراستنی خه‌ڵك”.
هه‌ندێك هه‌واڵم هه‌یه بۆ تۆ، كاتێك له‌و سیستمه قووڵ ده‌بیته‌وه، ئه‌وان بایه‌خ به خه‌ڵك ناده‌ن، ئێسته داوامان لێ ده‌كات باوه‌ڕ به‌وه بێنین كه ئه‌و سیستمه بایه‌خ به به‌ساڵاچووان ده‌دات. پێویسته به‌ساڵاچووه‌كان بپارێزین. له‌سه‌رمان پێویسته له‌پێناو پاراستنی به‌ساڵاچووه‌كاندا سیستمی ئابووریی دنیایی تێكبشكێنین.
ئا، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، به‌ساڵاچووه‌كان هه‌موو ئه‌وانه‌ن، كه ته‌واوی ژیان و ته‌مه‌نی خۆیان به‌خشی، باج ده‌ده‌ن و زۆر شتی تریش، له كۆتا و له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیاندا، بڕێكی كه‌می پاره‌یان له مووچه‌ی خانه‌نشینی ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پێویست ده‌كات له نێوان گه‌رمیی و برسێتیدا، یه‌كێكان هه‌ڵبژێرن.
ئه‌مه چ ده‌كات؟ كاتێك خه‌ڵك به‌بێ شته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌مێننه‌وه، چونكه سیستم بایه‌خیان پێ نادات، ئیتر پێویست ده‌كات خواردنێكی پیس بكڕن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر توانای دانی نرخی ئه‌وه‌یان هه‌یه. واته ناتوانن ده‌ستیان بگاته خواردنی دروست، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای به‌رگرییان پته‌و و به‌هێز بكه‌ن، چونكه توانای كڕینیان نییه. كه‌چی هه‌موو لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بایه‌خ به‌وه ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ستیان به‌م پێداویستییانه بگات. هاوكات هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن، ئاوی ژه‌هراوی و خواردنه‌وه‌ی تر ده‌خۆنه‌وه، كه به شه‌كر سووك كراون و كاریگه‌رییه‌كی تێكده‌رانه‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ده‌زگای به‌رگری هه‌یه.
هه‌موو ئه‌م شتانه به‌هۆی ژه‌هراویبونی تیشكاوێژهكانهوه، ئێمه له كێڵگه‌یه‌كی كارۆموگناتیسیدا ده‌ژین، كه هه‌ر ئه‌و سیستمه ڕێگای به‌م شتانه داوه. ڕێگای به كۆمپانیاكان داوه ئه‌م كاره بكه‌ن. ئێسته‌ش دوای هه‌موو ئه‌م كارانه، كه ژیان و ده‌زگای به‌رگریی به‌ساڵاچووه‌كانیان تێكداوه، كه‌چی ده‌یه‌وێ باوه‌ڕ به‌وه بێنین، سیستم بایه‌خ به ته‌ندروستیی به‌ساڵاچووه‌كان ده‌دات. ئه‌مه ناكرێت!
من باسی په‌رستاره‌كان ناكه‌م، باسی پزیشكه‌كانیش ناكه‌م، به‌ڵكو باس له‌و كاكڵ و خانانه (ئه‌و كه‌سانه‌ی له قووڵایی ده‌سه‌ڵاتدان) ده‌كه‌م كه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش كه ده‌ڵێت، هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه له‌پێناو پاراستنی ژیانی به‌ساڵاچووه‌كانن، ڕاست نییه، ئه‌وان بایه‌خ به به‌ساڵاچووه‌كان ناده‌ن، به‌ڵكو به‌ساڵاچووه‌كان ته‌نیا بیانوو و پاساوێكن بۆ (كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردن) كه باسی ده‌كه‌م.
ئێسته و له‌و كاته‌دا كه ئه‌م شتانه ڕوو ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌یری من بكه‌یت، هه‌روه‌ها كاتێك ئه‌و ڕێكاره تاغووتییانه جێبه‌جێ ده‌كرێن، كۆمه‌ڵگای (جۆرج ئۆروێل)ی ئه‌وپه‌ڕی دڵڕه‌ق و زبر، پێمان ده‌ڵێن كه به هۆی كێشه‌كه‌وه ده‌بێ ئه‌مه بكه‌ین.
باشه، دواجار كۆتا به‌م كێشه‌یه‌ش دێت، ڤایرۆسه‌كه‌ش كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موو جاره‌كاندا ده‌یبینیت (ڕووداوه‌كانی ١١ی سێپتێمبه‌ر وه‌ك نموونه)، كه‌مێك له‌م ڕێكارانه پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه ناگه‌ڕێته‌وه پێش خۆی و هه‌موو شته‌كان به‌ره‌وپێشتر چوون و له كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردن نزیكتر بوونه‌ته‌وه.
شتێكی تریش كه ده‌یبینیت (هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئاماژه‌م به ئامانجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و شته داوه، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ئه‌وه‌م گوت، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1993 ئه‌وه‌م نووسی "ئه‌وان كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ پاره‌یان ده‌وێت - پاره‌ی نه‌ختینه‌ی تێدا نه‌بێت - كۆمه‌ڵگایه‌كی ژماره‌یی”، كۆمه‌ڵگایه‌ك به دراوێكی ژماره‌یی یه‌كگرتووی دنیایی، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئازادییه‌كان ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت له پاره و دراو ڕزگاریان بێت. كاتێك ئه‌و قسه‌یه‌م كرد، دراوگه‌لی زۆر هه‌بوون و ده‌ستاوده‌ستیان پێ ده‌كرا، خه‌ڵكی گاڵته‌یان پێ ده‌كردم. كۆتایی پاره و دراو؟). ئێسته سه‌یری دۆخه‌كه بكه، ئه‌و شته‌ی كه (تید ڕۆس - سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی دنیایی) ده‌یڵێت. پیاوێكه هه‌رگیز متمانه‌ی پێ ناكه‌م كه له ژوورێكی پڕ له كاتژمێردا، ده‌یه‌وێ پێم بڵیت كاتژمێر چه‌نده. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئه‌و پیاوه گوتی: "ده‌ست مه‌ده‌نه دراو و پاره، كارته‌كان به‌كار بێنن، چونكه له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه له ڕێی پاره‌وه بگوازرێته‌وه”. كاتێكیش ئه‌مڕۆ بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م دیداره به‌ڕێوه بووم و ده‌هاتمه ئێره، سێ جار و له‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر مامه‌ڵه‌یان به پاره ده‌كرد، پاره‌یان ڕه‌ت ده‌كرده‌وه و گوتیان ئێمه ته‌نیا كارتی بانكیی قبووڵ ده‌كه‌ین.
كاتێك ئه‌مه ڕوو ده‌دات، پاساوی دروستكردن و هاتنه‌ئارای كۆمه‌ڵگای بێ پاره و دراو ده‌ده‌نه‌وه، گوایه ده‌كرێ تۆ له ڕێی پاره‌وه ڤایرۆسه‌كان بگوازیته‌وه. دواتر ده‌ڵێن جارێكی تر ناتوانین ده‌ستمان به‌مه بگاته‌وه، ئه‌سته‌مه جارێكی تر ئه‌مه بۆ ئێمه ڕوو بداته‌وه. به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری پشكنینی تهكنهلۆجیت بۆ خه‌ڵكت ده‌بێت، به‌وه‌ی ئاخۆ پله‌ی گه‌رمیان به‌رز بووه‌ته‌وه. ڕێك ته‌واو وه‌ك چین، هه‌موو ئه‌م شتانه و ئه‌م چاودێریكردنه تونده، زیاتر ده‌بن.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پێی وایه چین گه‌یشتووه‌ته خاڵێك، كه تاغووتییهت (كۆمه‌ڵگای ئۆروێل) تێده‌په‌ڕێنێت. باشه، تۆ ته‌نیا سه‌یری ئه‌وه بكه كه له ئه‌نجامی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنای….
بڕاین " ده‌مه‌وێ باسی ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایه بكه‌م، چونكه خاڵێكی زۆر گرنگه. ئه‌ی چی له‌باره‌ی ئیتالیا؟ ئێمه ئێسته ئیتالیا ده‌بینین و ده‌زانین چی تێدا ڕوو ده‌دات، نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌مرن. ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دان و چه‌ندین شتی تری، وه‌ك پێویستی نییه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم كه به‌ڕاستی پێویسته شتێك له‌وباره‌یه‌وه بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه ئێسته ده‌ڵێیت ئه‌و شتانه به‌سه‌ر ده‌چن و ئابووریی دنیای تێك و پێك ده‌شكێنێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌بێت. هاوڕاتم كه ئه‌م شته ژیانی خه‌ڵك وێران ده‌كات…….” نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ژماره‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشیی و تێكچوونی ته‌ندروستی و مردن….
بڕاین "له‌وه‌شدا له‌گه‌ڵت هاوڕام كه ئه‌مه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌بات، به‌ڵام ئه‌ی چی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی ده‌مرن و نه‌خۆشخانه‌كانیان پڕ كردووه و ڕاستیی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه ئه‌مه لێره‌ش ڕوو بدات (سه‌ره‌ڕای خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا)، ئه‌مه ڕاستییه”
باشه، به‌درێژایی كات پێم وابووه، وێده‌چێ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێره‌ش (مه‌به‌ستی به‌ریتانیایه) له‌و نه‌وه‌ی ڤایرۆسه بێت له ئیتالیادا باوه كه سروشتێكی به‌هێزتری هه‌یه، جیاواز له‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی گشتی بڵاو بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ئێرانیش، كه ئه‌مه‌ش شتێكی تره.
له‌باره‌ی ڕێكه‌وت، ده‌زانی دوای 30 ساڵ، هێشتا پێم وایه ڕێكه‌وت شتێكه ده‌بێ زۆر واقیعی بێت. چونكه ڕێكه‌وت هه‌ر له خۆیه‌وه ڕێكه‌وت نییه، به‌ڵكو كارێكه و ته‌گبیری بۆ كراوه. به‌هه‌رحاڵ، ئێران هه‌ر به ته‌نیا ئه‌وه‌ی نه‌بوو.
باسم له‌وه كرد كه چاره‌سه‌ره‌كانی (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر)، به درێژایی ئه‌و ساڵانه من له پهرتووكهكانمدا گوتوومه كه ئه‌وانه بۆ پاساودانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای یارییه‌كانی برسیكردن، نه‌خۆشی و په‌تا، به‌كار ده‌هێنن. سه‌یری فیلمی (گوێزراوه - Contagion)ت كردووه، وا بزانم ساڵی 2011 به‌رهه‌م هێنراوه.
بڕاین "من هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌یرم كرد، تیایدا شتێكی وا له چین ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ستیڤن ستۆربێرگ (ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه) و جودی لۆ و جینس بارتلۆ، ناوی كاراكتهرهكانن، فیلمێكی ئه‌وپه‌ڕی وروژێنه‌ر و گرنگه و كوالێتیێكی به‌رزیشی هه‌یه”.
به‌هه‌رحاڵ، له گفتوگاكانی پێشتردا، له‌گه‌ڵ تۆ باسی شتێكم كردووه به ناوی پرۆگرامی پێشینه‌یی (یان پێشوه‌خته‌یی)، به‌وه‌ی له ڕێگای هۆلیۆده‌وه زه‌مینه بۆ شتێك ده‌ڕه‌خسێنن و پێشوه‌خته ده‌یخه‌نه ناو نه‌ست، ته‌نانه‌ت ناو عه‌قڵی هۆشیاریشه‌وه (ئاگایی)، دواتر له‌پڕ ئه‌و شته به‌ڕاستی ڕوو ده‌دات، به‌ڵام من ساڵی 2010 بهڵگهنامهیهكم كه‌وته ده‌ست، كه ده‌زگای (ڕۆكفلهر) بڵاوی كردبووه‌وه. ئاشكرایشه كه ده‌زگای ڕۆكفلهر، ئاوێنه‌نمای خێزانی ڕۆكفلهره، ئه‌و خێزانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌م تایه‌فه ئاینییه نهێنییه دنیاییه‌دا (CULT) به‌شداره. ڕاستییه‌كه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ڕۆچیڵد و ڕۆكفلهر، دوو دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی دنیاین، كه به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی سیاسه‌تی ته‌ندروستی و ئاراسته‌كردنی ڕوانگه‌ی ته‌ندروستیی دنیایی (به هه‌موو شێوه‌كانی) دامه‌زرێنراوه.
"تۆ هه‌رگیز متمانه به ڕێكخراوی ته‌ندروستیی دنیایی ناكه‌یت؟”.
باشه، ئێسته كه‌سێك سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كات، ناوی (تید ڕۆس)ه و خه‌ڵكی ئه‌سیوبیایه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حكوومه‌تێكی ماركسی بوو له ڕابردوودا، كه چه‌ندان ساڵ حوكمڕانی ئه‌سیوبیای كرد، هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته بوو. ئه‌و پیاوه بۆ سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك، به‌هۆی سكانداڵی چاوپۆشیكردن له بوونی (كۆلێرا) له ئه‌سیوبیا، ڕێسوا كراوه، كه‌چی ئێسته بووه‌ته سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی و هه‌واڵی بوونی كۆڕۆنامان پێ ده‌دات. ئێسته لێم تێ ده‌گه‌یت كه بۆچی نه‌ك هه‌ر هاوڕای نیم، به‌ڵكو بڕوا به هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م كه له ده‌می ئه‌و پیاوه بێته ده‌ره‌وه.
ده‌زانی هیچ كام له‌م ڕێكخراوانه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نین، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و ئه‌جێندایه له گۆڕهپانهكهن. هه‌ر ئه‌و بوو هات و گوتی: "نه‌كه‌ی، نا نا، ده‌ست نه‌ده‌یته پاره، چونكه تۆ ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازیته‌وه، ته‌نیا كارت به‌كار بێنه”، ئه‌وه (تید ڕۆس)ه، هه‌مان پیاو كه باسم كرد. ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ستخۆشیی له چین كرد، له‌سه‌ر كار و مامه‌ڵه نایابه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆڕۆنادا.
ئێسته با بێینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌مان. ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌زگای ڕۆكفلهر، سیناریۆیه‌كه بۆ په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یشی كردووه كه چی ڕوو ده‌دات. چین شێوازی سته‌مكارانه‌ی توند بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئالنگارییه به‌كار دێنێت، ڕۆژئاوا به‌م شێوازه ده‌ست پێ ناكات، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش هه‌مان ڕێچكه ده‌گرێته به‌ر. ته‌نانه‌ت له‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا باسی ئه‌م زیندانه جیهانییه سهرتاپاگیرهش كراوه (زیندانیكردنی خه‌ڵك له ماڵی خۆیان).
ئێسته با بگه‌ڕێینه‌وه شه‌ش هه‌فته‌ی پێش ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه له چین. شتێكمان هه‌بوو به‌ناوی ڕووداوی 201 (Event 201)، ئه‌مه‌ش شتێك بوو هاوشێوه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه كۆڕبه‌ندی ئابووریی دنیایی تێیدا به‌شدار بوو، ئه‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه ساڵانه‌كانی خۆی له شاری (داڤۆس) به‌ڕێوه ده‌بات. ئه‌مه 1% له 1%ه (پوخته‌كراوی پوخته!)، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره ده‌زگای (بێل و میلیندا گیتس)یشی له‌خۆ گرت. (بیل گیتس) ئه‌و پیاوه‌ی كه ده‌یه‌وێ دنیا ته‌یار بكات، هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ڕێی ڕێكخراوی (گاڤی)ه‌وه، كۆمه‌كی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی ئه‌لیكتڕۆنیی خه‌ڵك ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بزانن كه ئاخۆ خه‌ڵك ته‌یار كراوه، یان نا. ئه‌مانه ئه‌م كاره هاوشێوه و لهیهكچووهیان كرد كه ناویان ناوه (ڕووداوی201) و ئه‌گه‌ر بته‌وێ ده‌توانی له ئێنته‌رنێت بیبینیت. ئه‌و شته ڕێك وه‌ك ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه وایه كه له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا ده‌یانبینین.
گفتوگۆی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئاخۆ ده‌توانین چی بكه‌ن. له‌و ناوه‌دا و له به‌شێكی ته‌واوی هاوشێوهییكردنهكهدا، گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی زانیارییه‌كان بوو و ده‌ڵێن: "چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ین كه پێكوته ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه (كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیی كه پێكوته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به مه‌ترسیێكی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌زانێت). هاوكات گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، چۆن له‌وه پشتڕاست ببنه‌وه كه چیرۆكی فه‌رمی بۆ په‌تایه‌كه، ئه‌و شته‌یه كه به‌سه‌ر ئێنته‌رنێت و ته‌واوی هۆكاره‌كانی پێوه‌ندیدا زاڵ ده‌بێت و لكاندنی تۆمه‌تی (تیۆری پیلانگێڕی) به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕوانگه‌یه‌كی تری جیاواز ده‌خه‌نه‌ڕوو. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و سیناریۆیه‌دا باسیان كرد، به‌ڕاستی و به كرده‌نی ڕوویان دا.
ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌زگای ڕۆكفلهر، سیناریۆیه‌كه بۆ په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزا
فه‌یسبووك و گووگڵمان هه‌یه، ده‌ڵێن ئێمه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه چیرۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به خۆڕایی و بێ به‌رانبه‌ر، ده‌ستی بگاته ڕێكلام و ڕه‌واج پێدان، هه‌روه‌ها له ڕێی ناوزه‌دكردنی به پیلانگێڕیی و زانیاریی ناڕۆشن و هه‌واڵی ساخته، ئه‌ركی سه‌ركوتكردنی ڕای به‌رانبه‌ر ده‌گرینه ئه‌ستۆ.
كێ بڕیار ده‌دات كه ئاخۆ شته‌كه ئاوایه؟ ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن. هاوكات پێگه‌ی You Tube یش ئه‌م هه‌فته‌یه گوتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك پێشتر هه‌مان ژماره‌ی كارمه‌ندمان نییه، هه‌ندێك گرته‌ی ڤیدیۆییمان هه‌ن كه له ڕێی خوارزمیاتی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه، ده‌سڕێنه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ڵێن، ژماره‌ی زیاتری گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌سڕێنه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌یشه‌وه كه پێیان ده‌گوترێت ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه دژ و پێچه‌وانه نین.
بۆیه شه‌ش هه‌فته پێش ده‌ركه‌وتنی په‌تایه‌كه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له میانی پرۆسه‌ی هاوشێوهییكردنهكهدا، گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كردبوو، له كۆڕبه‌ندی (بیڵ گیتس)ی ئابووریی دنیایی (سه‌ر به ١٪هكه)، بڕیاریان لێ درا.
بڕاین "هه‌موو ئه‌و زانیارییانه گشتین، واته له به‌رده‌ستی هه‌موواندان و له‌و ڕێیه‌وه ڕاپۆرته‌كه‌ت ده‌ست كه‌وتووه؟”
نه‌خێر، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌ڵگه‌نامه ئۆرجیناڵ و ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ده‌زگای ڕۆكفلهر و سیناریۆیهكهم خوێنده‌وه، ئه‌مه ڕێك ئه‌وه‌یه كه جێبه‌جێ كرا. له‌وباره‌ی ڕووداوی ٢٠١ و هاوشێوهییكردنهكهش، ئه‌وه وێنه‌ی گیراوه و ده‌توانیت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بیبینیت.
بڕاین "واتا ئه‌وان ئێسته له واقیعدا و به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی، دووباره به‌كاری ده‌خه‌نه‌وه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دات، هه‌مان پرۆسه‌ی هاوشێوهییكردنهكه خۆیه‌تی؟”
ڕێك وایه، چونكه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات، ئه‌گه‌ر ته‌نیا باوه‌ڕ چیرۆكی فه‌رمیی هه‌موو شتێك بكه‌یت، واته قبووڵكردنی چاره‌سه‌ری فه‌رمیی كێشه‌كه‌یه كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌و زیاتر و زیاترمان ده‌بات، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ده‌توانێ به بچووكی و له ته‌نیشتیدا بیكاته كۆمه‌ڵگای خوێناوی (جۆرج ئۆروێل)، چونكه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، زۆر له‌وه‌ی (جۆرج ئۆروێل) تاغووتی و سته‌مكارتره. بۆیه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه باسم كردن، ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و تایه‌فه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئه‌م تایه‌فه‌یه هه‌موو ئه‌م شتانه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌نجامی ئه‌و په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنایه. به‌م شێوه‌یه كه سه‌یری ناوه‌ندی جیهانیی و له زۆربه‌ی وڵاتانی تردا ده‌كه‌یت، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به توندی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م شته، له به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك ئه‌وان نین، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێ و شێوازه‌ی كه به هۆیه‌وه سیستمی ئابووری به ته‌واوی داده‌خرێت، ئه‌وه خۆكوژییه. ئه‌وه‌ی ڕووش ده‌دات كاتێ ده‌گاته خاڵێك له حاڵه‌تی ئێسته‌یدا، ناتوانێ به‌رده‌وام بێت و بمێنێته‌وه. ئیتر سیستمێكی ئابووریی نوێی ته‌واو دێته ئارا كه ئه‌م گرووپه (CULT) ده‌یه‌وێت، وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێسته‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
دوو مانگ، كه‌متر یان زیاتر پێش ئێسته، (شازاده چاڕلز) له داڤۆس چی گوت؟ گوتی: تا ساڵی ٢٠٣٠، ئه‌و دنیایه له هه‌موو شوێنیك و به هه‌موو ئاراسته‌یه‌كدا به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێت. گوتی: ئێمه پێویستیمان به سیستمێكی ئابووریی نوێی جیهانییه، سیستمێكی جیهانیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئالنگاریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا. نووسین له ماوه‌ی ٣٠ ساڵدا هه‌رچییه‌ك بووبێت، ئه‌م تایه‌فه‌یه ده‌یه‌وێت سیستمی ئابووریی دنیایی بۆ ئه‌م باڵاده‌ستییه ته‌كنۆكراتییه بگۆڕێت كه ملكه‌چی زیره‌كیی ده‌ستكرده. بۆیه ڤایرۆسی كۆڕۆنا و فێڵی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هه‌ردووكیان كاكڵی كێشه‌كه‌ن (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر). به‌ڵكو ده‌مه‌وێ بڵێم، وه‌همی كێشه (كه له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌ك نییه)، وه‌ك ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا (كه مرۆڤ هۆكاره‌كه‌یه‌تی) بۆ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و شته‌یه كه ڕێك ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، ئه‌ویش سیستمێكی ئابووریی دنیایی ناوه‌ندییه كه له ڕێی زیره‌كیی ده‌ستكرده‌وه جڵه‌و كرابێت. ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دواش كۆمپانیای دایك و باوك (بزنسی خێزانیی) نه‌بێت، به ته‌نیا ڕزگاربوون له‌وانه، ئیتر شتێك له‌و ناوه‌دا به‌ناوی كۆمپانیا بچووكه‌كان نامێنێت.
له 14 ڕۆژی داهاتوودا، قوربانییه‌كان نه‌بنه هه‌زاران كه‌س
بڕاین "ئێسته له ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ و ڕاوێژكاره‌كانی و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌وری ڕاوێژكارهكانین ده‌ڵێن، ڤایرۆسه‌كه ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویستیی به كاركردنێكی رژد و ڕیشه‌ییه. ئه‌و شته ده‌ڵێن: له‌سه‌رمان پێویسته هه‌موو شتێك دابخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له 14 ڕۆژی داهاتوودا، قوربانییه‌كان نه‌بنه هه‌زاران كه‌س. ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه و له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكی تر كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیاد ده‌كات، ڕوو بدات، ئایا ئه‌مه ڕاست نییه، به‌ڵام تۆ پێت وانییه كه حاڵه‌ته‌كه لێره به‌م جۆره‌یه؟”
ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆی ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه‌یه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی ئه‌و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆره‌یه كه ده‌زگایه‌كی به‌رگرییان ڤایرۆسه‌كه به‌لایه‌كدا توڕ هه‌ڵده‌دا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی بچووك له به‌ساڵاچووه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌و هۆكارانه‌ی پێشتر بۆتم باس كرد، لاوازییان له ده‌زگای به‌رگری هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش كه به‌ده‌ست هه‌ندێ دۆخی تری ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له مه‌ترسیدان. بۆیه ئه‌گه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك زیاتر چاومان له‌سه‌ر ئه‌وانه بوو (مه‌به‌ستی به‌ساڵاچووه‌كان و ئه‌وانه‌ن كه كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه - و)، تا ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێویست بكات، گۆشه‌گیریان بكه‌ین و هه‌موو توانایه‌كیان بۆ ته‌رخان بكه‌ین، به‌مه نه كه‌س برسی ده‌بێت و نه كه‌سیش پێویستی به هیچ شتێك ده‌بێت. وه‌كتر ٨٠٪ی تری دانیشتووانن كه نیشانه‌ی سووكیان لێ ده‌ركه‌وتوون، یان هیچ نیشانه‌یه‌كیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش كه به‌ده‌ست هه‌ندێ نیشانه‌ی هاوسه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنن.
باشه، ئایا ده‌بێ به قسه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه بێنه دابڕاندن و نه‌چنه سه‌ر كار، سیستمی ئابووریی دنیای تێكبشكێنین؟
به‌لای منه‌وه ئه‌مه شێتییه. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چاودێری ته‌واوی ئه‌وانه بكه كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره، هه‌موو شتێكیان بخه‌نه خزمه‌ت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، بیانخه‌ره قۆزاخهیهكهوه، به‌ڵام به دادپه‌روه‌ری و به‌زه‌یی و كۆمه‌ككردنی ته‌واوه‌وه. هه‌رچی دانیشتووانه‌كانی ترن، خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌ده‌ستییه‌وه نه‌مرن، تا نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی نیشانه‌ی سووكی زیاتر.
كه‌واته، بۆچی زیندانییان بكه‌ین و سیستمی ئابووریی دنیایی بڕوخێنین و توانای خه‌ڵك له‌سه‌ر دابینكردنی بژێوی و دانی كرێی خانووه‌كانیان تێكبشكێنین؟ بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ین و ته‌نیا هه‌موو سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه به هۆی لاوازیی ده‌زگای به‌رگرییانه‌وه ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی ترسناك بوونه‌ته‌وه؟
بڕاین "من نازانم، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن….”
ده‌زانی بۆ؟ من پێت ده‌ڵێم. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام بوون و ڕێیان به ڕوودانی ئه‌مه دا، ئه‌وا سیستمی ئابووریی جیهانیی داناڕمێ، له‌كاتێكدا بیرۆكه‌كه ڕماندن و خاپووركردنیهتی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێی كێشه‌ی (كێشه - كاردانه‌وه - چاره‌سه‌ر)ه‌وه سیستمه‌كه بگۆڕن، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌یه!