به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا و دروستكردنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیان به‌تایبه‌ت بواری ئابوریی ئۆتۆمبێل، ئه‌مه وای كردووه زۆربه‌ی پێشانگاكان دابخرێن له‌ناویشیاندا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی دیترۆیت له ئه‌مه‌ریكا.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver"ی ته‌كنه‌لۆجیی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه پێشانگای دیترۆیتی ئۆتۆمبێل به‌هۆی كۆرۆنا ڕاگیرا ئه‌مه‌یش زه‌ره‌رێكی زۆری ئابوریی له ئه‌مه‌ریكادا و وای كرد هه‌م نه‌توانێ به‌رهه‌مه‌كانی نمایش بكات هه‌میش وای كرد به‌رهه‌مه‌كانی ڕابگیرێت و بڵاو نه‌كرێنه‌وه.
پێشانگای دیترۆیتی ئۆتۆمبێل به‌هۆی كۆرۆنا ڕاگیرا ئه‌مه‌یش زه‌ره‌رێكی زۆری ئابووریی له ئه‌مه‌ریكادا
ئه‌وه‌یش گوتراوه، ئه‌م ڕاگیرانه وای كرد دوا بخرێت بۆ مانگی حووزه‌یرانی ساڵی داهاتوو و ئه‌گه‌ر كۆرۆنا تا ئه‌وكات به‌رده‌وامبێت درێژتر ده‌كرێته‌وه و هیچ پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل نه له ئه‌مه‌ریكا نه له هیچ وڵاتێكی تر ده‌كرێته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.