دوایین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

:: PM:09:21:31/03/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین ئاماری تووشبوون، ژمارەی حاڵەتەكان گەیشتووەتە 837104 حاڵەت و 41250 حاڵەتی مردن و 176058 چاكبوونەوە، ئێستە ئەمەریكا لە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون و مردن بەپێش چین كەوتووەتەوە.
ئامارەكانی تووشبوون روو لە هەڵكشانە
لە ئەمەریكا كە لەپێشەوەی زۆری ژمارەی تووشبووان و قوربانیان دێت، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون گەیشتووەتە 176518 و 3431 حاڵەتی مردن، دوای ئەو ئیتاڵیا دێت كە 105792 حاڵەتی تووشبوون و 12428 حاڵەتی مردنی هەیە، ئینجا ئیسپانیا دێت كە 94417 حاڵەتی تووشبوون و 8269 حاڵەتی مردنی هەیە و دوای ئەو چین كە 81518 حاڵەتی تووشبوون و 3305 حاڵەتی مردنی هەیە.

هەرچی ئەڵمانیایە 68180 حاڵەتی تووشبوون 682 حاڵەتی مردنی هەیە، فڕەنسا خاوەنی 52128 حاڵەتی تووشبوون و 3523 حاڵەتی مردنە، ئینجا ئێران خاوەنی 44605 حاڵەتی تووشبوون و 2898 حاڵەتی مردنە، بەریتانیا خاوەنی 25150 حاڵەتی تووشبوون و 1789 حاڵەتی مردنە.

شایەنی باسە تا ئێستە زۆرینەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسەكە سێ لەسەر چواریان لە كیشوەری ئەوروپان، كە ژمارەی مردووانی ئەو كیشوەرە دەگاتە زیاتر لە 30 هەزار و لەوانە لە ئیتاڵیا و دوای ئەویش ئیسپانیا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل