یەکی نیسان، لە زۆربەی وڵاتان، خەڵکی وەک ڕۆژێکی تایبەت یادەکە دەکەنەوە و بەبێ ئەوەی زۆربەشیان بزانن لە چییەوە هاتووە، چونکە گرنگ قۆستنەوەی دەرفەتەکەیە بۆ قۆشمەیی، بەڵام لای زۆرێک لەو خەڵکە، بابەتەکە بە هەڵە گەیشتووە و لەجێی ئەوەی بیکەنە قۆشمەیی، خەریکی هۆنینەوەی دۆرۆن.
قۆشمە و درۆ
جیاوازییەکی ڕوون و ئاشکرا لەنێوان قۆشمەیی و درۆ ئەوەیە، یەکەمیان کاتێک بۆ کەسێکی دەکەیت، پێش وەختە دەزانێ تۆ خەریکی قۆشمەییت و کاتێک گویت لێ دەگەرێ، بە نیازی ئەوە نییە بڕوات پێ بکات. بەڵام درۆ بۆیە دەیکەیت، تا بەرانبەر بڕوات پێ بکات و هەردەم بۆ ئەو ڕێگەیانە دەگەڕێی کە زۆرتر لە ڕاستیی دەچێ و بەرانبەر هەست بە درۆکە ناکات. لە قۆشمەییدا، ئەنجامەکەی بە پێکەنین تەواو دەبێ، بەڵام ئەنجامی درۆ، تێپەڕینی شتێکە بە شێوەیەک کە خۆی وا نییە و شێوەیەکی ترە، کاتێکیش ڕاستییەکە دەردەکەوێ، پێکەنینی تێ ناکەوێت، بەڵکو ڕەنگە ناخۆشیی گەورەی لێ بکەوێتەوە.
زۆرێک لە خەڵکی، لە ڕۆژی یەکی نیسان کە خۆی ڕۆژی قۆشمەییە، کردوویانە بە دەرفەت بۆ درۆ و لە کۆتاییدا دوای ئەوەی کەسەکە بە درۆیەکی گەورە هەڵدەخەڵەتێنن، ئینجا پێی دەڵێن ئەوە درۆ بوو، ڕاستییەکە پێچەوانەیە، بۆیە ئەگەرچی ڕەنگە لە دواتردا ببێتە پێکەنین، بەڵام لە کاتی درۆکەدا، بە تەواوی کەسەکە دەشڵەژێ. ئامانجی ئەم ڕۆژەیش کاتێک دروست بووە، بۆ ئەمە نەبووە.
کەی سەری هەڵدا؟
ئەوەی کە گومانی تێدا نییە، ڕۆژی یەکی نیسان زۆربەی خەڵکی دنیا خەریکی قۆشمەیین لەم ڕۆژەدا، بەڵام تا ئێستەیش بە تەواوی دیار نییە، سەرەتای دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ چی و کەی دەگەڕێتەوە. هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن، بۆ سەردەمی ڕۆمای کۆن دەگەڕێتەوە، واتە سەردەمی ئیمبراتۆرییەتی ڕۆمانی. مێژووناسان دەڵێن، پێوەندی بە یادی "هیلاریا" هەیە، کە ساڵانە لە کۆتایی زستاندا لەلایەن خەڵکی ڕۆمای کۆنەوە فێستیڤاڵیان بۆ کردووە و تێیدا بەرگی جیاوازیان لەبەر کردووە کە نەناسرێنەوە و دەموچاویان شاردووەتەوە.
هەندێکی دیکەیش بۆ سەرەتای بەهاری دەگەڕێننەوە، دوای ئەوەی ئیتر وەزرزی زستان کۆتایی دێ و کەشوهەوا دەگۆڕێ، لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕدرێ، بەڵام پێ دەچێ ئەمەیان لاوازتر بێت، چونکە سەرەتای بەهار ڕۆژی نەورۆزە، میلەتانی کۆن هەموویان، لە یەکەم ڕۆژی بەهاردا ئاهەنگ و بۆنەیان گێڕاوە، ئەمە جیا لەوەی کورد و هەموو میلەتە ئارییەکان، بە نەورۆز یادەکەیان کردووەتەوە.
بۆچوونێكی تریش هه‌یه، گوایه ڕۆژه‌كه بۆ سه‌رده‌می چارلی نۆیه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه له ساڵی 1582ز كاتێك ویستبووی ڕۆژمێر بگۆڕێ و وه‌ك ڕۆژمێری كوردی، یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵ بكاته یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هار و له یه‌كی نیسانیش ته‌واو بێت، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و سه‌ری ساڵی بۆ یه‌كی كانوونی دووه‌م گه‌ڕانده‌وه. هه‌ندێكیش ده‌ڵین، سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه بۆ ئاینی هیندۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان له 31ی ئادار بۆنه‌كه‌یان ده‌گێڕن، واته ڕۆژێك پێش یه‌كی نیسان.
ئه‌ندرۆ لیفسی، میژووناسی به‌ریتانی ده‌ڵێ، له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له به‌ریتانیا ئه‌م بۆنه‌یه په‌یدا بووه.
ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا جیاوازن
هه‌ریه‌ك له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ر قۆشمه‌یی ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانیان تا ڕاده‌یه‌ك ده‌یه‌وێ قه‌ده‌غه‌ی بكات، چونكه له ئیسپانیا ڕۆژێكی پیرۆزی ئاینییه و له ئه‌ڵمانیاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی "بسمارك"ـه، ده‌یانه‌وێ له‌و ڕۆژه‌دا درۆ و قۆشمه نه‌كرێت. بسمارك، سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی ئه‌ڵمانیایه.
قۆشمه‌یه‌كی مێژوویی
یه‌كێك له‌و قۆشمانهی زۆر ناسراوه، له ڕۆمانیا بووه، كاتێك پاشا كارل له یه‌كی نیسان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی كردووه، وێنه‌كێشێكی لێهاتووی وڵاته‌كه، له‌سه‌ر شێوه‌ی تابلۆ كۆنه‌كان، وێنه‌یه‌ك دروست ده‌كات له چوارچێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر زه‌وی دایده‌نێ. كاتێك پاشا ده‌بینێ ئه‌و تابلۆ مێژووییه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی، ده‌شڵه‌ژێ و خێرا داوا له پاسه‌وانه‌كانی ده‌كات زوو هه‌ڵی بگرنه‌وه. دواتر پێی ده‌ڵێن ئه‌و بۆ قۆشمه‌یی بووه، تابلۆیه‌كی كۆن نییه.
كارەسات
به‌هۆی ئه‌وه‌ی لای زۆربه‌ی خه‌ڵك، له قۆشمه‌ییه‌وه بووه به درۆكردن، ساڵێكیان له یه‌كی نیسان، ژنێك له بالكۆنی ئهپارتمانهكهیهوه هاوار ده‌كات، ژووری چێشلێنانهكهی گڕی گرتووه، خه‌ڵكیش ده‌ست به پێكه‌نین ده‌كه‌ن و كه‌س بڕوای پێ ناكات، چونكه دڵنیان ڕۆژی یه‌كی نیسانه و درۆ ده‌كات، دواتر ئه‌و ژنه ڕزگاری نابێ و ماڵه‌كه‌ی و خۆی ده‌سووتێن.