وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، هه‌شت كه‌سی تر له كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون.
ئه‌مشه‌و سێشه‌م 31ی ئادار، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، ھه‌شت تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 ده‌ستنیشان كران.
ئێسته 170 كه‌س له كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونی كردووه‌ته‌وه كه پێنج له تووشبووان له شاری سلێمانی (چوار ژن و یه‌ك پیاو) كه چوار له‌وان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوون و یه‌ك له‌وان حاڵه‌تی نوێیه، سێ له‌تووشبووان دانیشتووی سلێمانای و دوو له تووشبووان دانیشتووی ده‌ربه‌ندیخانن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه سێ له تووشبووان له شاری دهۆك (دوو پیاو و یه‌ك ژنن) كه دوو له‌وان دانیشتووی زاخۆ و یه‌ك له‌وان دانیشتووی ئامێدییه.
ئێسته 170 كه‌س له كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كه 61 له‌وانه چاره‌سه‌ر كراون و دووانیش له سلێمانی مردوون.