گه‌نجێكی گوندی ئاوه‌كورته‌یی له سنووری شارباژێر بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلار (80 وه‌ره‌قه) ده‌دۆزێته‌وه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی ئادار، په‌یجی گونده‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه شیروان ڕه‌حیم ئاوه‌كورته‌یی بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلاری دۆزییه‌وه و دوای دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی گه‌ڕانده‌وه.
داوا ده‌كرێ كه ئه‌و جۆره كارانه بكرێته كولتوور
په‌یجه‌كه سه‌رباری ئه‌وه ستایشی ئه‌و كاره‌ی كردووه هاوكات ئه‌مه‌ی به هه‌ڵوێستێكی ئاینی و ئه‌خلاقی و مرۆڤانه داناوه.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێ كه ئه‌و جۆره كارانه بكرێته كولتوور و خه‌ڵكی تێبگات ماڵی كه‌س بۆ كه‌س حه‌ڵاڵ نیه.
پێشتریش چه‌ندان حاڵه‌تی له‌و جۆره بووه كه شۆفێری تاكسییه‌ك له هه‌ولێر بڕێكی زۆری پاره‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه هاوكات چه‌ندان جاری تر له بانكه‌كاندا پاره‌ی زیادی زۆر دراوه به فه‌رمانبه‌ران و گه‌رێنراوه‌ته‌وه.