سه‌رچاوه‌كانی ته‌ناهی بڵاویان كرده‌وه، كه دره‌نگانی شه‌و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی عێراق له سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین و سه‌ربازێكی عێراقی به‌وهۆیه‌وه بریندار بووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"یان ڕاگه‌یاند، كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌وجی سێی هێزی مغاویری سوپای عێراق له گوندی به‌عووده‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خورماتووی سنووری پارێزگای سه‌لاحه‌دین.
هاوكات دووپاتیان له‌وه‌یش كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه سه‌ربازێكی عێراقی برینداربووه و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ڕێوشوێنی ته‌ناهی توندیش له ناوچه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
جموجۆڵه‌كانی داعش له پاش كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان ڕووی له زیادبوون كردووه
ئه‌و هێرشه‌ی داعش له كاتێكدایه دوێنێش له سنووری نه‌فتخانه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه هێرشیان كرده سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارێكیان لێ كوشتن و سێی تریشیان بریندار كرد.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌نگاو به هه‌نگاو عێراق جێ ده‌هێڵن، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ئه‌مه به ده‌رفه‌تێكی گرنگ ده‌زانێ، ده‌یه‌وێ دووباره خۆی ڕێك بخاته‌وه و په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق بدات.