زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان له‌باره‌ی مۆدێلی نوێ ئۆتۆمبێلی نیسان قه‌شقای هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله مۆدێل تازه‌كانی سه‌رسام كردووه، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییه زۆرانه‌ی له‌و مۆدێله كراوه و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازانه‌ی بۆی ده‌سته‌به‌ركراون.
قه‌شقای مۆدێل نوێ گۆڕانكاری ته‌واو به‌سه‌ر دیزاینه‌كه‌ی هێنراوه و لایته‌كانی هاوشێوه‌ی هیوندای تۆكسۆنن و شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی جیاوازییان هه‌یه و لایته‌كانی ژێره‌وه‌یشی هاوشێوه‌ی ته‌لبه‌ندكردنی ڕووناكییه‌كه‌یه و ده‌رچوونی ڕووناكی لێیه‌وه، شێوه‌یه‌كی جوان به ڕووناكییه‌كه ده‌به‌خشێت.
میدیاكانی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل زانیاری زیاتریان له‌سه‌ر
نیسان قه‌شقای نوێی خستووه‌ته‌ڕوو و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سیسته‌می كامێرا و هه‌ستیاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شوفێریكردن له دۆخه جیاواز و سه‌خته‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی یارمه‌تی زیره‌كی ده‌ستكرد و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ شۆفێر به ته‌واوی له‌و ئۆتۆمبێله ده‌خرێته خزمه‌ت هه‌وادارانه‌وه.
له چاره‌كی كۆتایی ئه‌مساڵ پێشبینی ده‌كرێ بكه‌وێته بازاڕه‌وه
یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه جیاوازه و هه‌مووانی سه‌رسام كردووه، مانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه له كاتی لیخوڕین له‌سه‌ر ڕێی خۆی و لانه‌دان و پێچنه‌كردنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی شۆفێر هیچ كارێك بكات، ئه‌و خۆكارانه ڕێگا ده‌گرێ و هیچ لادانێك دروست ناكات، كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سه‌رنشینانی دروست بكات.
ئۆتۆمبێله‌كه مۆدێلی 2021 ده‌بێ و به دوو جۆر بزوێنه‌ری جیاوازه‌وه ده‌خرێته بازاڕ، یه‌كێكیان 1.3 لیتر ده‌سووتێنێ و هێزی ڕاكێشانی 160 ئه‌سپی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تریش 1.6 لیتر به‌نزین ده‌سووتێنی و هێزی ڕاكێشانی 163 ئه‌سپی ده‌بێت، بڕیاره له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ئۆتۆمبێله‌كه بخرێته بازاڕه‌وه.