مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، واشنتن بیر له سووككردنی سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی تر ده‌كاته‌وه، تا ده‌رفه‌تیان پێ بدرێ، ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنه‌وه و خه‌ڵكی وڵاته‌كان له‌و په‌تایه ڕزگار بكرێن.
ئه‌و قسانه‌ی
پۆمپیۆ به گۆڕانێكی گرنگی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌وروپا و ڕووسیا و چینیش داوایان له واشنتن كرد، كه ئێران بووه‌ته مۆڵگه‌ی كۆرۆنا و پێویسته سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كه‌لوپه‌لی پزیشكی پێویست بكڕێ و ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له مه‌رگ ڕزگار بكرێت.
بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ئێران و وڵاتانی تر..بیر له سووككردنی سزاكان ده‌كه‌ینه‌وه
پۆمپیۆ له لێدوانه‌كه‌ی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا به باوه‌ڕبوونی ته‌واوه‌تی به مافه‌كانی مرۆڤ و بۆ ڕزگاری خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی سزامان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، بیر له سووككردنی سزاكان له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی تر ده‌كاته‌وه، كه ڕه‌نگه مه‌به‌ستی پۆمپیۆ كۆریای باكور و ڤه‌نزوێلا و چه‌ند وڵاتێكی تر بێت.
زیاتر گوتی، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران، زیاتر كۆمپانیا و دامه‌زراوه و كه‌سایه‌تییه توندڕۆكانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا نامانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران زیانمه‌ندی گه‌وره بن، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، بۆیه به‌شێك له سزاكان سووك ده‌كه‌ین و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانمان ده‌كه‌ین.