پێوه‌ندی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز و خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی به درێژایی مێژوو زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركراوه و پانتایه‌كی فره‌وانی ژیانی هه‌ر تاكێكی گرتووه‌ته‌وه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یش هه‌میشه به دوای ئه‌وه گه‌ڕاون، كه له مه‌به‌ستی به‌رانبه‌ره‌كانیان تێ بگه‌ن، نوێترین توێژینه‌وه‌یش شه‌ش هۆكار ده‌خاته ڕوو، كه ئاماژه‌ی شكست و كۆتایی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرین.
پزیشك و ده‌روونناسی ئه‌مه‌ریكی خاتوو ماری سی لامیا له بابه‌تێك له گۆڤاری
سایكۆلۆجی توده‌ی نووسیویه‌تی، زۆرجار كه هاوسه‌ران و خۆشه‌ویستان به ته‌واوی له‌یه‌كتر بێزار ده‌بن، به‌ڵام نایانه‌وێ ڕاسته‌وخۆ ده‌ری ببڕن، ئه‌مه بۆ هه‌موو مرۆڤێك قورسه، به‌ڵام به چه‌ند ئاماژه و نیشانه‌یه‌ك ده‌توانین له‌وه تێ بگه‌ین، چونكه سه‌ره‌نجام ته‌نیا جیابوونه‌وه و كۆتایی پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه و هاوسه‌رگیرییه‌كه دوا ده‌خرێ و پێوه‌سته به كاته‌وه و ناتوانرێ بمێنێته‌وه و به‌رده‌وامی پێ بدرێت.
ئه‌و پزیشكه گرنگترین شه‌ش نیشانه‌كه‌ی خستووه‌ته ڕوو و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌ت له هاوبه‌شه‌كه‌ت به‌دیكرد، ئه‌وا بزانه كۆتایی پێوه‌ندییه‌كه‌تان نزیك بووه‌ته‌وه و نیشانه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: چیتر هه‌ستی بۆت نامێنێت، كاتێك پێوه‌ندییه‌كانی نێودان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، سه‌ره‌تای شكست و كۆتایی‌یان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وا هه‌ردوولا هه‌ست و سۆزی خۆشه‌ویستی و گه‌رموگوڕییان بۆ یه‌كتر نامێنێت، بێگومان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری، بێ سۆز و هه‌ست، هیچ جیاوازییه‌كی نییه، له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی ئاسایی كه به‌یه‌كه‌وه بژین، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ساردبوونه‌وه و په‌شیمانبوونه‌وه له یه‌كتر و سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وتنی كۆتایی پێوه‌ندییه‌كه.
ئه‌و ئاماژانه ده‌ری ده‌خه‌ن، كه هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌سبه‌رداری تۆ بووه
دووه‌م: گرنگی به مۆبایله‌كه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی زیاتر ده‌دات، ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه له‌یه‌كتر بێزار ده‌بن، هه‌میشه خۆیان له كردنه‌وه‌ی باسی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و یادگارییه‌كانی نێوانیان ده‌دزنه‌وه و نایانه‌وێ گوێیان لێ بێت، بۆیه كاتێك له ماڵه‌وه‌یشن هه‌میشه گرنگی به مۆبایل و كۆمپیوته‌ر ده‌ده‌ن و خۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كیشه كه هاوبه‌شی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه و به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵیان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی پێوه‌ست نه‌بێ به كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌وه، هیچ ڕه‌وایه‌تی تێدا نییه جیا له كاتی خه‌و، سه‌رجه‌م كاته‌كانی تری ڕۆژه‌كه‌ی به‌مانه‌وه خه‌ریك بێت.
سێیه‌م: جیاوازییه‌كانتان زۆر ده‌بێت، كاتێك مرۆڤ یه‌كتری خۆش ده‌وێت، زۆربه‌ی جار جیاوازییه‌كانی یه‌كتر قبووڵ ده‌كه‌ن و دڵی یه‌كتر ناشكێنن، چونكه ئه‌و هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی له ده‌روونیان هه‌یه، زۆر گه‌وره‌تره له‌و جیاوازییه بچووكانه‌ی له‌باره‌ی كاتی بازاڕكردن، یان پێویستی و چوونه ده‌ره‌وه و به‌رنامه و پلانی داهاتوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستییه‌كه‌تان سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌ركه‌وت، هه‌ردوولاتان سوور ده‌بن له‌سه‌ر بۆچوونی خۆتان و سازش بۆ یه‌كتر ناكه‌ن و خاڵی هاوبه‌ش و بژاره‌ی سێیه‌م ناگرنه‌به‌ر.
پێویسته ئاگادار بن و به هه‌ڵه هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و خۆشه‌ویست ئه‌و كێشانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
چواره‌م: هاوبه‌شه‌كه‌ت خه‌مبار و ئازاردراو ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وانه‌ی كه پێشتر پێوه‌ندی تریان هه‌بووه و به هه‌ر جۆرێك كۆتایی به پێوه‌ندییه‌كه‌یان هاتووه و دواجار له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه، به‌ڵام هه‌میشه خه‌مبار و ئازاردراو هاوبه‌شه‌كه‌ت ده‌بینیت و كرده‌وه‌كانی نامۆن، به‌تایبه‌ت له كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خۆشه‌ویستی، هه‌میشه نایه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه باسی لێوه بكرێت، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستی پێشوو تا ئێسته‌یش زۆرترین پانتایی دڵی داگیر كردووه و هه‌ركاتێك بگه‌ڕێته‌وه، ڕه‌نگه ده‌سبه‌رداری ئێوه بێت.
پێنجه‌م: هاوڕێكانت په‌راوێز ده‌خات و نایه‌وێ بیانناسێت، كاتێك هاوبه‌شه‌كه‌ت هه‌میشه خۆی به دوورگرت، له ناسینی هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانت، ئه‌مه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه گرنگی به تۆ نادات، هاوڕێكانت هه‌ر چۆنێك بن، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كه‌ت تۆی خۆش‌بووێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه، ناتوانێ خۆی به دوور بگرێ له هاوڕێ و كه‌سه‌كانت، كاتێك ئه‌مه ڕووی دا، نیشانه‌ی بێباكییه له تۆ و گرنگینه‌دانه، ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌تای په‌راوێزخستنی تۆن، كه دواجار كێشه و گرفت و جیابوونه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
شه‌شه‌م:پێوه‌ست نابێ، به پلان و به‌رنامه‌تان بۆ داهاتوو، كاتێك ئێوه خۆشه‌ویست و هاوبه‌شی یه‌كترن، ڕه‌نگه پلانی زۆرتان هه‌بێت، یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی هه‌ر هاوبه‌شێكیش گره‌نتیكردنی ژیان و پاشه‌كه‌وتكردنی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ته‌نگانه و پێویستی دا تووشی دۆخێكی سه‌خت نه‌بن، یان پێویستتان به ئۆتۆمبێل و خانووه، تۆ هه‌موو ئاره‌زوو و خواسته‌كانی خۆت كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و كه‌مترین خه‌رجی ده‌كه‌یت، كه‌چی ئه‌و گوێ به‌وه نادات و به ویستی خۆی پاره خه‌رج ده‌كات و ئه‌و پلانانه‌ی بۆ داهاتووتان داتان ناوه، پێوه‌ی پابه‌ند نابێ و به كه‌مبایه‌خییه‌وه سه‌یریان ده‌كات، ئه‌مه‌یش یه‌كێكی تره له‌و ئاماژانه‌ی كه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن، هاوبه‌شه‌كه‌ت ویستی له تۆ نه‌ماوه و به دوای ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێ، تا كێشه‌كانت له‌گه‌ڵ قووڵ بكاته‌وه و كۆتایی به پێوه‌ندییه‌كه‌تان بهێنێت، جا ئه‌و پێوه‌ندییه هاوسه‌رگیری بوو بێ، یان خۆشه‌ویستی نێوانتان.