ریچارد داڤیدسۆن پزیشكێكی پسپۆری كۆئه‌ندامی ده‌ماره له زانكۆی ویسكونسنی ئه‌مه‌ریكی و ماوه‌یه‌كی زۆره به دوای نهێنییه‌ك ده‌گه‌ڕێت، ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكه بۆ ڕێگری له پیربوون، ئه‌و له‌سه‌ر جۆری خواردن و شێوازی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كۆڵییه‌وه و دواتر چاودێری مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌ماری كردن، تا بزانێ پرۆسه‌ی پیربوون له كام شێوازی ژیان و كام سیسته‌می خواردن دره‌نگتر ده‌رده‌كه‌وێ و دواجار بۆی ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی یۆگا و میدیته‌یشن ده‌كه‌ن، هه‌شت ساڵ جه‌سته‌یان له ته‌مه‌نیان بچووكتر و گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌وێ.
ئه‌مه ئه‌نجامێكی گرنگ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ د.ریچارد، ئه‌وكاتێك له باشووری چین له‌گه‌ڵ كاهین یۆنگی مینگیور گفتوگۆ و له شێوازی ژیانی ورد بووه‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی وایكردووه ته‌مه‌نی ئه‌و كاهینه له جه‌سته‌ی زۆر گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێ، ته‌نیا یۆگا و میدیته‌یشنه، واته ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 60 ساڵ بێ، به‌ڵام جه‌سته‌ی پیر نابێ و وه‌كو ئه‌وه ده‌بێ كه 52 ساڵ بێت، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ، بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پیری، هه‌رچه‌نده ناتوانێ كۆتایی به پیربوون بهێنێت، به‌ڵام دواخستنیشی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ كارێكی كه‌م و ئاسایی نییه.
گۆڤاری لایڤ ساینس له‌وباره‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كاهین یۆنگی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه به به‌رده‌وامی و بێ پچڕان ڕۆژانه ڕاهێنانه‌كانی خاوكردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و ده‌روون و دووربوون له ئاڵۆزی هزر و مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات، ئه‌و ئێسته ته‌مه‌نی 41 ساڵه و كاتێك د.ریچارد بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ردانی كرد، ئاماده‌یی ده‌رببڕی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و مێشكی بخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن مێشكی ته‌مه‌نی چه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی واقیع بوو، چونكه سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان كه دواتر دووباره‌یش كرانه‌وه، ئه‌وه‌یان ده‌رخست، كه ته‌مه‌نی مێشكی یۆنگی ته‌نیا 33 ساڵه، له كاتێكدا ئه‌و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ته‌مه‌نی 41 ساڵ بوو.
ته‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی 41 ساڵه و مێشكی ته‌مه‌نی 33 ساڵه
زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤ به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر جه‌سته‌مان دا دێت، كه پیریش یه‌كێكه له ڕووداوه‌كان، مرۆڤ تا سه‌ره‌تا به‌ر له‌وه‌ی ڕووخساری پیر ده‌ربكه‌وێ و قژی سپی ببێت، مێشكی به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه ده‌ڕوات و خانه‌كانی مێشك گرفتیان لێ دروست ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه گرنگی ته‌واویان به مێشك دا، چونكه یه‌كه‌م هه‌نگاوی پیربوونیش له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌كات.
د.ریچارد ده‌ڵێ، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه مێشكی ئه‌و كاهینه تبتییه كه به گوێره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی ڕۆژانه‌ی له میدیته‌یشن و ڕاهێنانه‌كان، 60 هه‌زار سه‌عات خه‌ریكی ئه‌و ڕاهێنانه بووه، زۆر به‌هێواشی به‌ره‌و پیربوون ده‌ڕوات و خانه‌كانی به ئه‌سته‌م لاواز ده‌بن، ئه‌مه‌یش نه‌ك هه‌ر زانایانی كۆئه‌ندامی مێشك و ده‌مار، به‌ڵكوو زانایانی ده‌روونناسیشی به ته‌واوی تووشی شۆك كردووه.
ئه‌و پزیشكه ده‌ڵێ، جۆره ماده‌ییه‌كی خۆڵهمێشكی له مێشكی مرۆڤ بوونی هه‌یه، كه پارێزه‌ری خانه‌كان و هێشتنه‌وه‌ی مێشكه به چالاكی و به‌هێزی، كاتێك مرۆڤ ته‌مه‌نی زۆر ده‌بێ، ورده ورده ئه‌و ماده‌یه له مێشكی كه‌م ده‌كات، به‌وشێوه‌یه گرفت له مێشك دروست ده‌بێ و ئیتر خانه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵناستن و پیربوون و كه‌لێن و كه‌موكوڕی له ژیانی مرۆڤ دروست ده‌بێت.
زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ڕاهێنانه‌كانی میدیته‌یشن و یۆگا زۆرترین سوود به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن
مێشكی ئه‌و كاهینه چوار جار به ره‌نینی موگناتیسی پشكنینی بۆ كرایه‌وه، چونكه زانایان باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، كه‌چی دواجار ناچاربوون واقیعه‌كه قبووڵ بكه‌ن، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ماده خۆڵه‌مێشییه‌كه كه له مێشكی یۆنگی هه‌یه، به به‌راورد به مرۆڤی ته‌مه‌ن له ته‌مه‌نی 41 ساڵی زۆر زیاتره و هاوشێوه‌ی كه‌سێكه كه ته‌مه‌نی له 30 تا 33 ساڵ بێت.
مێشكی
یۆنگی و سه‌ربورده‌ی ژیانی بووه جێی سه‌رنجی زانایان، ئه‌وا به وردی ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه میدیته‌یشن و ڕاهێنانه‌كانی ئارام كردنه‌وه و یۆگا زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی پیربوون، ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیش مرۆڤ ده‌ست به‌و ڕاهێنانه بكات، ئه‌وا مێشكی زوو گه‌شه ده‌كات و زیره‌كی و لێهاتووی زۆر زیاتر ده‌بێت.
ئه‌وان ده‌ڵێن، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ته‌مه‌نی بچووكه‌وه تووشی فشار و ئاڵۆزی ده‌روونی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌بن و هیچ ئامرازێكیش نییه خۆیانی پێ خاڵی بكه‌نه‌وه، پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی مێشكیان دوا ده‌كه‌وێ و پاش پێگه‌یشتنی ته‌مه‌نیشیان به خێرایی مێشكی مرۆڤ ڕوو له پیربوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی ئه‌و ماده خۆڵه‌مێشییه ده‌كات، بۆیه بۆ ته‌ندروستی گشتی داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، هێنده ژیانیان به ئاڵۆزییه‌كان به‌سه‌ر نه‌به‌ن و هه‌وڵ بده‌ن خۆیان فێری ڕاهێنانه‌كانی میدیته‌یشن و یۆگا بكه‌ن و ڕۆژانه ئه‌نجامی بده‌ن.