میدیایه‌كی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كان و گه‌مارۆكانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه توركیا ده‌یه‌وێ بۆ هاوین ئاوی فورات له‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاڤا بگرێته‌وه، ئه‌مه‌یش گرفتی گه‌وره بۆ ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
پێگه‌ی "
ARA" كه یه‌كێكه له ماڵپه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لانی ئیسپانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، توركیا هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك تاقی ده‌كاته‌وه، بۆ له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و نوێترین پلانیشی ئه‌وه‌یه كه ئاوی فورات له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه و ئێسته‌یش هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پلانه ده‌ستیان پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هاوین، كه وه‌رزی كشتوكاڵ و پێویستییه بۆ ئاو، بتوانێ به ته‌واوی به‌ر به ڕووباری فورات بگرێ و خه‌ڵكی سڤیل و بێ گوناهی ئه‌و ناوچه‌یه تووشی تینوویه‌تی و برسیه‌تی بكات.
ئه‌ركان ئیبكا له بزووتنه‌وه‌ی ژینگه و كشتوكاڵی سووریا ده‌ڵێ، پلانی توركیا ئه‌وه‌یه كه ئاوی ڕووباری فورات به ته‌واوی كه‌م بكاته‌وه و ئه‌و سه‌رچاوه‌یشی كه له سه‌رێكانییه‌وه ئاو بۆ ناوچه‌كان په‌خش ده‌كات، به ته‌واوی وشكی بكات، چونكه دوای هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا توانی به‌شی زۆری سه‌رێكانی كۆنتڕۆڵ بكات، ئێسته‌یش كه‌مپی ئاواره‌كان و هێزه‌كانی توركیا و گرووپه میلیشیاكانی نزیك له توركیا تێیدا باڵاده‌ستن.
ئاوی سه‌رێكانی تاكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه و به گرتنه‌وه‌ی خه‌ڵك تووشی قاتوقڕی ده‌بن
ئاماژه‌ی داوه، جیا له‌وه‌ی كه ئاوی فورات سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كشتوكاڵی ناوچه‌كه‌یه، به‌هۆی وێرانبوونی سووریا، ئێسته تاكه شت كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بتوانن بژێوی ژیانی پێ دابین بكه‌ن، بریتییه له كشتوكاڵ، به‌ڵام به كه‌مكردنی ئاوی فورات، كێشه‌ی گه‌وره بۆ كه‌رتی كشتوكاڵی ئه‌و ناوچه‌یه دروست ده‌كات، گرفته‌كه هه‌ر لێره‌وه كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوو ئاوی سه‌رێكانی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌واوی پارێزگای حه‌سه‌كه‌یه، كه ڕووبه‌ڕێكی فره‌وانی سووریا پێك دێنێت، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه، ته‌نگژه‌ی كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌یش له هاوین له سنووری حه‌سه‌كه دروست ببێت.
سه‌رێكانی وه‌كو حه‌وزێكی گه‌وره‌ی فورات وایه و پێشتر له ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره له‌سه‌ر ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه ڕێككه‌وتوون، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئاوی فورات كه‌م بكرێته‌وه، كه ئاوی سه‌رێكانیش تووشی وشكبوون بكات، چونكه ئه‌مه كاره‌ساتی مرۆیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و خه‌ڵكی حه‌سه‌كه تووشی بێ ئاوی و تینوویه‌تی ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی سه‌رێكانی تاكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه‌یه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو توركیا و میلیشیا توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی توانیان ئه‌و ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، شاره‌زایانی ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێن، به گرتنه‌وه‌ی ئاوی سه‌رێكانی و كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فورات، ناوچه‌كه تووشی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی ده‌بێت، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك نیشته‌جێی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ به تانكه‌ری گواستنه‌وه، ئاویان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ئه‌گه‌ر فشار له‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره نه‌كرێ و له‌و پیلانه‌ی پاشگه‌ز نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا بۆ هاوین مه‌رگی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك له‌و ناوچه‌یه دروست ده‌بێت.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كاره‌سات تووشی خه‌ڵكه‌كه ده‌بێت
ڕێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وباره‌وه هۆشداری به توركیا داوه، كه له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه په‌تای كۆرۆنا له ناوچه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه و خۆسه‌ری ڕۆژئاوا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی ته‌ندروستی گرنگیان له‌به‌رده‌ست نییه، به گرتنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یش، ژیانی هاووڵاتییان به ته‌واوی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ئه‌مه كارێكی قبووڵكراو نییه و ناكرێ منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته و خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و ناوچه‌یه، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌نكه‌ره‌وه گیان له ده‌ست بده‌ن.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ناوچه‌كه كارگه‌یه‌ك به ناوی "عه‌لووك" له ناوچه‌كه داخراوه، كه له بواری ئاماده‌كردنی خۆراك كار ده‌كات، ئه‌نكه‌ره به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌یه‌وێ فشار له‌سه‌ر خۆسه‌ری دیموكرات و دیمه‌شق دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌شق ناچار بێ ده‌ست له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد هه‌ڵبگرێ و به هاوبه‌شی خه‌ونه‌كه‌ی توركیا بهێننه دی، كه له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی كورده له‌و ناوچه‌یه.
ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچیش هۆشداری ده‌دات، كه به هه‌زاران ئاواره له ناوچه‌كه هه‌ن، جیا له‌وه‌ی خه‌ڵكی خودی ناوچه‌كه‌یش هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا بێ ئاوی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی نه‌توانن ئاوی پێویستیان بۆ پاكوخاوێنی ده‌ست بكه‌وێ، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ناوچه‌كه ببێته له‌بارترین ژینگه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه داوا له سیاسییه‌كانی جیهان ده‌كات، كه ڕێ له‌م كاره‌ساته بگرن و ئه‌نكه‌ره ناچار بكه‌ن، كه ده‌سبه‌رداری ئه‌م شێوازی قڕكردنه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ببێت.