له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكان بابه‌تێكی تر كه كراوه‌ته هه‌واڵێكی سه‌رنجڕاكێش و خه‌ڵكی هۆگری بوون، بریتییه له پێشبینییه‌كانی نۆسترادامۆس له‌باره‌ی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 2020، ئایا هه‌ر به ڕاستی نۆسترادامۆسی ئه‌ستێره‌ناس و پێشبینیكار، له سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می زاینی پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه؟
میشیل دی نۆسترادام كه ناوه لاتینییه‌كه‌ی نۆسترادامۆسه له 14ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1503 له دایكبووه و له دووی تهمووز/یۆلیۆی 1566 كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و پزیشك و ئه‌ستێره‌ناسێكی فڕه‌نسییه و له ساڵی 1555 كتێبێكی به‌ناوی پێشبینییه‌كان بڵاوكرده‌وه، ئه‌و پیاوه پێشبینی خۆی بۆ سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی جیهان له‌وكاته‌ی تێیدا ژیاوه، تا ساڵی سێ هه‌زار و 797 خستووه‌ته ڕوو و به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌ویش بێ، ئه‌و ساڵه واته 3797 كۆتایی ژیانه و جیهان به ته‌واوی وێران ده‌بێ و مرۆڤ له‌ناو ده‌چێت.
كتێبه‌كه‌ی نۆسترادامۆس له‌سه‌ر شێوازی شیعری چوارینه داڕێژراوه و هه‌ندێك به خه‌یاڵی شاعیرێك ناوی ده‌به‌ن و به‌شێكی زۆریش باوه‌ڕیان به پێشبینییه‌كانی هه‌یه، بۆیه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له پێشبینییه‌كانی هاتنه‌دی، ئیتر كتێبه‌كه‌ی ده‌یان جار چاپكرایه‌وه و بوو به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و به به‌رده‌وامی كتێبه‌كه‌ی نه‌وه له دوای نه‌وه خوێنه‌ری زیاتر ده‌بێت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كه ئایا نۆسترادامۆس پێشبینی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه، ئه‌وه‌ی له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ناوی ئه‌وه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه تا چه‌ند ڕاستن و تا چه‌ندیش به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌ی كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ ده‌یانه‌وێ سه‌ر له خه‌ڵك بشێوێنن.
له كتێبی پێشبینییه‌كانی نۆسترادامۆس هیچ شتێك له‌باره‌ی كۆرۆناوه بوونی نییه
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تێكستێك به ئینگلیزی له‌سه‌ر ناوی نۆسترادامۆس بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ساڵی 2020 زینده‌وه‌رێكی هاوشێوه‌ی تاج "كۆرۆنا" له ڕۆژهه‌ڵاتی چین بڵاو ده‌بێته‌وه و تاعوونێك له دوای خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و له تاریكی شه‌و ده‌ست به جموجۆڵ ده‌كات و له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گاته وڵاتی حه‌وت چیاكه "مه‌به‌ست ئیتاڵیا"یه و شه‌پۆلی ئه‌و ڤایرۆسه هێنده فره‌وان ده‌بێ، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌كوژێ و جیهان وێران ده‌كات و كۆتایی به ئابووری جیهان ده‌هێنێت.
ئێسته كتێبه‌كه‌ی نۆسترادامۆس بۆ زۆرینه‌ی ڕه‌های زمانه‌كانی دنیا وه‌رگێڕدراون، ته‌نانه‌ت به زمانی كوردیش چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه بخوێنینه‌وه، به وردی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ناوی نۆسترادامۆس بڵاوكراونه‌ته‌وه، درۆیه‌كی شاخداره و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه. چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك له پێشبینییه‌كانی بۆ 2020 نۆسترادامۆس باسی له ڤایرۆسێكی له‌مشێوه‌یه نه‌كردووه و له هیچ یه‌كێك له چوارینه‌كانی زانیاری وا بوونی نییه، كه ئێسته به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن.
شاره‌زایان و لێكۆڵه‌ران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ده‌قه فڕه‌نسییه‌كه‌ی كتێبه‌كه‌یش كه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میه‌تی هیچ زانیارییه‌كی له‌م چه‌شنه نه‌خراوه‌ته ڕوو، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌یه و بۆ ترساندن و سهرشێواندنی خه‌ڵك
هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، زۆرێك له خه‌ڵكی دنیا نۆسترادامۆس به پێشبینیكارێكی مه‌زن ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و كتێبه‌ی ئه‌و و پێشبینییه‌كانی و ئه‌وانه‌یشی هاتوونه‌ته دی، گرنگییه‌كه‌ی بۆ نۆسترادامۆس نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو بۆ زانسته‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ستێره‌ناسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێسته و له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌ستێره‌ناسی هێنده ژیر و دانا هه‌ن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و باوه‌ڕ به زانیارییه‌كانی بهێنین، جیا له‌وه‌یش ئه‌و زانیارییانه‌ی نۆسترادامۆس خستوویه‌تییه ڕوو، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ستێره‌ناسی بووه، به‌ڵكوو پڕه له خه‌یاڵ و شتی پێچه‌وانه‌ی واقیع، له‌به‌ر ئه‌وه زۆرینه‌ی نه‌هاتوونه‌ته دی، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی فڕه‌نسیش بخوێنینه‌وه و به وردی شاره‌زایی بین، ده‌زانین كه قسه‌كانی نۆسترادامۆس له كتێبه‌كه‌ی زیاتر له چیرۆكه ئهفسانهیییهكانی ناو ئه‌ده‌بی فڕه‌نسی ده‌چن، نه‌ك زانیاری ورد و ڕوون له‌باره‌ی داهاتوو و ڕووداوه مه‌زنه‌كان كه گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی به‌خۆیانه‌وه ده‌یبینین.
نۆسترادامۆس له سه‌رده‌می تاعوونی ڕه‌ش ژیاوه و ئه‌وه‌یشی كه له كتێبه‌كه‌ی باسی لێوه ده‌كات له‌باره‌ی پهتاكانهوه، به جۆرێك له ته‌كنیكی ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی باسی سه‌رده‌می تاعوونی ڕه‌ش له ئه‌وروپا ده‌كات و به یارییكردن به وشه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان ئاماژه به داهاتوویش ده‌دات، ئه‌مه‌یش كارێكی ئاساییه و هه‌موو زانایان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاساییش له‌و بڕوایه‌دان كه ڤایرۆس و به‌كتریاكان هه‌میشه مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و له هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گورزی كوشنده له مرۆڤایه‌تی بوه‌شێنن.
زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن، كه‌سانی ژیر هه‌رگیز ناچنه ژێر باری ئه‌و هه‌واڵه ناڕاست و پرۆسه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌وه، ئه‌وانه‌یشی كه باوه‌ڕدارن به ئاینییه‌كان ده‌بێ له هه‌مووان زیاتر دژی ئه‌و شتانه بن، چونكه له زۆرینه‌ی ئاینه‌كان دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه زانستی خوێندنه‌وه‌ی داهاتوو و زانینی ڕووداوه‌كان له توانا و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ نییه، به‌ڵكوو باس لێوهكردنیشی له هه‌ندێ ئاین سه‌رپێچی و دژی ویسته‌كانی خواوه‌نده، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێ له‌و ده‌نگۆیانه خۆتان به دوور بخه‌ن و ژیانێكی ڕاسته‌قینه هه‌ڵبژێرن، نه‌ك هه‌میشه به دوای هه‌واڵه درۆكان بكه‌ون و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دڵی خۆتان خۆش بكه‌ن و وا بزانن ئیتر ده‌زانن له داهاتوو چی ڕوو ده‌دات.