وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومان لێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە شاری هەولێر دەستنیشان كران.
ئەمرۆ چوارشەم یەكی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومان لێكراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشان كران.
دوو ژن و دوو پیاو بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلا ئۆمەر
ڕوون كراوەتەوە، چوار لە تووشبووان دوو ژن و دوو پیاو بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلا ئۆمەر.
دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر یەك پیاو و یەك ژن كە یەكێكیان لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی، پێوەندی كردووە و پشكنینی بۆ كرا.
ئێسته 176 كهس له كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون كه 61 لهوانه چارهسهر كراون و دووانیش له سلێمانی مردوون.