ئیملیا كلارك ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى به‌ریتانى راى گه‌یاند، بۆ كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى بۆ نه‌خۆشان، ئاماده‌یه ژوان له‌گه‌ڵ 12 پیاو ببه‌ستێ له‌وانه‌ى به پاره‌دان به‌شدار ده‌بن.
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كلارك دوێنێ هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى راگه‌یاندووه و به شێوه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش هانى خه‌ڵكى داوه له هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌شدار بن.
كلارك گوتوویه‌تى له‌و كه‌سانه‌ى پاره ده‌ده‌ن، 12 كه‌س هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ ئه‌وه‌ى نانى ئێواره‌یان له‌گه‌ڵ بخوات.
ده‌یه‌وێ 310 دۆلار بۆ نه‌خۆشان كۆ بكاته‌وه
له په‌یامه‌كه‌ى كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێ، "به یه‌كه‌وه چێشت ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یخۆین".
دواتریش ده‌ڵێ، "قسه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، دابڕان و ترس و گرته كۆمیدییه‌كان، من چێشتلێنه‌رێكى باش نییم،، بۆیه به‌زمه‌كه خۆش ده‌بێت".
ئه‌و كچه ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه ده‌یه‌وێ 310 هه‌زار دۆلار كۆبكاته‌وه، بۆ كۆمه‌ڵه خێرخوازییه‌كه‌ى كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ى تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌بن.
ئیملیا كلارك یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانى به‌ریتانیا له ساڵى 1986 له‌دایكبووه، یه‌كێك له كاره به‌ناوبانگه‌كانى درامایه‌كه به ناوى "Game of Thrones "