ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی نیسان 13یه‌مین رۆژی نه‌ورۆزی ساڵی نوێی 2720ی كوردییه كه به "سێزده به‌ده‌ر" ناسراوه و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی تری ئێران له‌ناو باوه‌شی سروشت بۆنه‌كه پیرۆز ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مساڵ دۆخه‌كه به‌هۆی كۆرۆنا جیاوازه و به پێچه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی بۆنه‌كه هانی مانه‌وه له ماڵ ده‌درێت.
خه‌ڵك كه‌وتوونه‌ته ناو دووڕێیانێك و پێیان وایه هه‌ر رێیه‌ك هه‌ڵبژێرن زیان و مه‌ترسی خۆی هه‌یه. بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌وه ده‌خوازێت له ماڵه‌وه بمێنیته‌وه و تێكه‌ڵی خه‌ڵكی تر نه‌بی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه پارێزراو بیت، به‌ڵام له كولتووری كورده‌واریش به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه باوه مانه‌وه له ماڵه‌وه له رۆژی سێزده به‌ده‌ر شتێكی خراپه و وه‌ك له ناوه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت له‌و رۆژه‌دا ده‌بێ له ده‌ره‌وه بی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوێته‌ی سروشت بیت.
رۆژه‌كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و به‌و واتایه دێت كه له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سروشت په‌یمان ده‌به‌ستن و ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ سروشت ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
له كۆندا وا باو بووه ئه‌گه‌ر رۆژه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به خۆشی و شادی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له خۆشی و شادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژانه به ناخۆشی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ساڵێكی ناخۆشت ده‌بێت. بۆیه له سێزده‌یه‌مین رۆژی نه‌ورۆز كه دوایین رۆژی بۆنه‌كانی نه‌ورۆزه، خه‌ڵك به چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشی ده‌یانه‌وێت ساڵه‌كه‌یان خۆش بكه‌ن.
ئه‌و سهوزهییهی كه بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانی سه‌ری ساڵ چاندوویانه، له سێزده‌یه‌مین رۆژی ساڵدا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه و به سروشتی ده‌سپێرن، به‌و هیوایه‌ی ساڵێكی پڕ له به‌ره‌كه‌ت و هاتیان هه‌بێت.
ئه‌و باوه‌ڕه له‌ناو به‌شێك له هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵات باوه ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه له ماڵ بمێنیته‌وه، ئه‌وا شتێكی خراپه، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌شت بێت له ژووره‌وه بێیته ده‌ره‌وه.
له‌م رۆژه نه‌ریتی جۆراوجۆر ده‌بینرێت. هه‌ندێك كه‌س 13 به‌رد هه‌ڵده‌گرن و به‌دوای خۆیاندا فڕێی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی خراپییه له جه‌سته و گیانیان دوور بكه‌وێته‌وه و شته باشه‌كان ئاوێته‌ی گیان و جه‌سته‌یان بێت.
میدیای فه‌رمی ئێران هانی خه‌ڵك ده‌دات ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وه بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه لانی كه‌م ئه‌مساڵ سروشت بحه‌سێته‌وه، چونكه له كۆتایی ئه‌م رۆژه‌دا ئه‌وه‌ی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به سروشت ده‌كرێ زبڵ و خاشاك و شكاندنی دار و پیسكردنی ژینگه‌یه.
واباشه هه‌ر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان رێوڕه‌سمه‌كه پیرۆز بكه‌ن و به تیرێك له هه‌ردوو نیشان بده‌ن.
پێویسته بگوترێت به هۆی كۆرۆنا له ئێران نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 44 هه‌زار كه‌س. له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و ڤایرۆسه مه‌ترسیداره و ره‌نگه واباس بێت له رۆژی سێزده‌به‌ده‌ر خه‌ڵك له جیاتی چوونه ده‌ره‌وه و چوونه ناو دڵی سروشت هه‌ر له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان رێوڕه‌سمه‌كه پیرۆز بكه‌ن و به تیرێك له هه‌ردوو نیشان بده‌ن.