پیره‌ژنێك له دانیمارك و پیره‌پیاوێك له ئه‌ڵمانیا، ماوه‌ی 25 ساڵه رۆژانه ده‌چنه سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات تا چاویان به‌یه‌كتر بكه‌وێت. ئێسته له سه‌رده‌می كۆرۆنادا و سنووره‌كان داخراون، كه‌چی خاوه‌نی هه‌مان هه‌ڵوێستن و رۆژانه یه‌كتر ده‌بینن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، رۆژانه ئینگا راسمونسن كه ژنێكی ته‌مه‌ن 85 ساڵییه، رۆژانه سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بێت و له وڵاته‌كه‌ی دانیمارك روو له سنووری ئه‌ڵمانیا ده‌كات تا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت.
پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئینگا پیاوێكی ئه‌ڵمانیاییه و ناوی "توچن هانسن"ه و ته‌مه‌نی 89 ساڵه، ئه‌ویش له ناوچه‌كه‌ی خۆیه‌وه له ئه‌ڵمانیا، به ماتۆڕ دێته سه‌ر سنوور تا چاوی به ئینگا بكه‌وێت و راز و نیاز له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه.
ئه‌وان به‌رله‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیا سه‌ری خۆی قووت بكاته‌وه، رۆژانه به‌و شێوه‌یه یه‌كتریان ده‌بینی، ئێسته‌یش كه سه‌رده‌می كۆرۆنایه، ئه‌و دوو دڵداره به‌هه‌مانشێوه دێنه سه‌ر سنوور یه‌كتر ده‌بینن، به‌ڵام ئێسته سنوور به‌هۆی كۆرۆناوه به په‌رژینی ئاسن گیراوه، بۆیه هه‌ریه‌كه‌یان له دیوی وڵاته‌كه‌ی خۆیانه‌وه داده‌نیشن و قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
دواتریش پێگه‌كه نووسیویه‌تی ماڵی ئینگا له شارۆكه‌ی گالهۆسی باشووری دانیمارهكه، ماڵی تۆچنیش له شارۆكه‌ی سۆدهرلۆگم له باكوری ئه‌ڵمانیایه، هه‌ردووكیان رۆژانه له ناوچه‌ی مۆلهۆس له‌سه‌ر سنوور یه‌كتر ده‌بینن.