كۆرۆنا ئابووری ئەمەریكا ئیفلیج دەكات

:: PM:01:07:01/04/2020 ‌
بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت ئابووری وڵاتانی دنیا لە پاشەكشەی بەردەوام دەدات و تەنگژەیەكی ئابووری گەورەی دروست كردووە. بازاڕی پشكەكانی ئەمەریكا گەورەترین دابەزینی نرخ تۆمار دەكەن و بەمەش بۆرسەی نیویۆرك گەورەترین دابەزینی تۆمار كرد.

بازاڕی بۆرسەی پشكەكانی داو جۆنزی پیشەسازی، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا گەورەترین دابەزینی تۆمار كرد لە ماوەی ساڵی 1987 تا ئێستە

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، بازاڕی سەرەكی پشكەكان لە ئەمەریكا كە دەكەونە شاری نیویۆرك، گەورەترین دابەزینیان تۆمار كرد. بازاڕی بۆرسەی پشكەكانی داو جۆنزی پیشەسازی، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا گەورەترین دابەزینی تۆمار كرد لە ماوەی ساڵی 1987 تا ئێستە، هاوكات بازاڕی پشكەكانی ستاندرد ئاند بورز 500 خاڵی لە دەست دا، بەمەش گەورەترین دابەزینی لە چارەگی یەكەمی ئەمساڵ تۆمار كردووە لەسەر ئاستی دنیا كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گورزێكی كوشندە بەر ئابووری دنیا كەوتووە.

بازاڕی پشكەكانی داو جۆنز 21 هەزار و 917ـی خاڵی لە دەست داوە كە دەكاتە 1.60%ـی كۆی خاڵەكانی، بە تێكڕای 410 خاڵی رۆژانە، هاوكات ستاندرد ئاند بورز دوو هەزار و 584 خاڵی لە دەست داوە كە دەكاتە 1.60%ـی كۆی خاڵەكانی بە تێكڕای 42 خاڵ لە رۆژێكدا، پشكەكانی گرووپی ناسداك حەوت هەزار و 700 خاڵی لە دەست داوە كە دەكاتە 0.95ـی كۆی گشتی خاڵەكانی بە تێكڕای 74 خاڵ لە رۆژێكدا.
 
جێی باسە ئەگەرچی ڤایرۆسی كۆرۆنا /كۆڤید 19/ سەرەتا لە شاری وۆهانی هەرێمی هوبی چین لە 20ـی كانوونی یەكەمی 2019 بڵاو بووەوە، بەڵام ئێستە ئەمەریكا لە ریزبەندی یەكەمی دنیا دێت لە ژمارەی تووشبووان بە 184 هەزار تووشبوو، لەم ژمارەیەدا سێ هەزار و 756ـیان گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە شەش هەزاریش چاك بوونەتەوە.



وشە - فه‌رمان سادق