سبەی مووچەی كۆمەڵێك لە وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

:: PM:01:14:01/04/2020 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی چەند وەزارەتێك و چەند دەستەیەك دابەش بكرێت و كەسوكاری شەهیدی هاووڵاتیش مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو لیستەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاو كراوەتەوە، بڕیارە سبەی مووچەی دوو وەزارەت و هەشت دەستە دابەش بكرێت.

مووچەی دوو وەزارەت و هەشت دەستە دابەش بكرێت
بەپێی خشتەكە، سبەی مووچەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاكی و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەزگای مین و كۆمیسۆنی هەڵبژاردن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەكە، سبەی پێنجشەم مووچەی كەسوكاری شەهیدانی هاووڵاتیش دابەش دەكرێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە داهاتی ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت، لەگەڵ ئەو بڕە پارەییەی لە عێراق بەپێی ڕێكەوتن دێتە ناردن.



وشە - رامیار جەواد