به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا و ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان گوتی، بڕیار دراوه كه سه‌رجه‌م كارگه و كۆمپانیاكان ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بواری خۆراك.
موخلیس محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری یاسا و ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ڕۆژانه كۆمپانیا و كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمپانیا و كارگه‌كانی كه كاری ڕۆژانه‌یان دابینكردنی پێداویستیی خۆراكه، داوا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بكه‌ونه‌وه كار.
ڕای گه‌یاند، ئێسته به‌شێك له‌و كۆمپانیا و كارگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه‌وه و كارمه‌نده‌كانیان بخه‌نه‌وه سه‌ر كار.
ڕێیان پێ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كارگه و كۆمپانیاكانی خۆیان بكه‌نه‌وه
موخلیس محه‌مه‌د گوتی، جارێكی تر ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌نه‌وه چونكه ناكرێت ژیان بوه‌ستێت، ئێمه‌ش ڕێیان پێ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كارگه و كۆمپانیاكانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ژماره‌كه‌ی به ته‌واوی دیار نییه، به‌ڵام نزیكه‌ی 35%ی كۆمپانیا و كارگه‌كان له بواری پیشه‌سازی و خۆراكن، بۆیه زۆر پێویسته بكه‌ونه‌وه كار و كاری خۆیان بكه‌ن و پێداویستی بۆ هاووڵاتییان به‌رهه‌م بێنن و دابینی بكه‌ن.
وشه/ بڵند ئیبراهیم