دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا زۆرینه‌ی كاره‌كانی راگرتووه و خه‌ڵك زۆرینه‌یان له ماڵه‌كانیاندا شه‌و و رۆژ ده‌كه‌نه‌وه. خانه‌ی ئۆپرای سیدنیش له ئوسترالیا نمایشه راستهخۆكانی راگرتووه و بڕیاره له ئه‌مڕۆوه به‌رهه‌مه‌كانی له رێی ئینته‌رنێته‌وه پێشانی خه‌ڵكی بدات.
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام"ی میسری هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئۆپرای سیدنی رای گه‌یاندووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئیتر به‌رنامه‌كانی له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه پێشان ده‌دات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ نمایشه‌كانی راسته‌وخۆ بن.
خانه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، بڕیاره ئه‌و نمایش و دیمانه و گفتوگۆیانه نمایش بكه‌ین كه پێشتر نمایشمان نه‌كردوون و له ئهرشیڤهكانماندا مابوونه‌وه، هاوكات زۆر كار هه‌بوون كه له پشتی په‌رده‌وه كرابوون و پێشتر نمایش نه‌كراون، له ئێسته‌وه به‌رنامه‌مان هه‌یه نمایشیان بكه‌ینه‌وه.
بۆ بینینی به‌رهه‌مه‌كانمان، هه‌موو خه‌ڵك ده‌توانن له رێی ئینته‌رنێت به كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كانیان بیانبینن.
خانه‌ی ئۆپرای سیدنی كه پێشتر سه‌رجه‌م به‌رهه‌م و به‌رنامه‌كانی به راسته‌خۆ پێشانی خه‌ڵكی ده‌دا، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه له 17ی ئاداره‌وه كاره‌كانی راگرتووه. بۆیه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه ده‌ست به پێشاندانی به‌رهه‌مه‌كانی له رێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌كات.