قوتابخانه‌كان داخراون و هه‌مووان له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه، دوێنێ وه‌زیری ناوخۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی تر درێژ كرده‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا منداڵان به‌چییه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له په‌روه‌رده دوا نه‌كه‌ون و له ماڵه‌وه‌ش بێتاقه‌ت نه‌بن، هه‌رچه‌ند دایك و باوكیش خۆیان بێتاقه‌تی ئه‌و دۆخه‌ن.
منداڵه‌كان یان له‌بن ته‌له‌ڤزیۆن دانیشتوون، یان مۆبایل یان ئایپادێكیان به‌ده‌سته‌وه، هه‌ندێك ئه‌وه‌ش نییه خۆیانی پێ سه‌رقاڵ بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن و لێیان ده‌بێت به شه‌ڕ، تاقانهكانیش وه‌ره‌س و بێتاقه‌ت بوون.
ئایپادەکەی لی وەرمەگرە به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دابنێ
له ماوه‌ی داخستنی قوتابخانه‌كان بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بابه‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی منداڵان بووه به پرسی حكوومه‌ت و خێزانه‌كان، زۆر له قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین یان له رێی ڤیدیۆ وانه‌كان بۆ قوتابیان ده‌نێرن، هه‌رچه‌ند ئه‌وه زیاتر له قوتابخانه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ مامه‌ڵه‌كردنی خێزانه‌كان ماڵپه‌ڕی
ئه‌وروپای ئازاد كۆمه‌ڵێك رێكاری خستووه‌ته روو.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی په‌روه‌رده له ماوه‌ی كه‌ره‌نتیندا و هاوكات سه‌رقاڵكردنی منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی له مانه‌وه‌یان له فه‌زایه‌كی بچو‌وكدا بێتاقه‌ت نه‌بن، هه‌ندێك رێكار هه‌یه دایك و باوكه‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بیگرنه‌به‌ر.
ته‌نگژه بابه‌تێكی نوێ نییه، به‌ڵام چۆیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش بووه به پرسێكی ئاڵۆز بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی دنیا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی وڵاتان له‌باره‌ی منداڵانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، فێركردنی چۆنیه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و پێڕه‌وكردنی پاكوخاوێنییه.
له‌باره‌ی په‌روه‌رده و خوێن، زۆربه‌ی وڵاتان دووپات له خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر له به‌رده‌م ئه‌و شێوازه نه‌بوونی پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئایپاد و ئینته‌رنێته، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رباری ئه‌و گرفتانه، ئێمه وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌كانمان ده‌توانین هاوكار بین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له كاریگه‌رییه‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی منداڵ له هاوڕێ و قوتابخانه و بێتاقهتییهكانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئاساییه كه سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ده‌روونی منداڵه‌كان له‌و دۆخه‌ی ئێسته بۆ زۆربه‌ی دایك و باوكان له چونه‌وه بۆ قوتابخانه و په‌روه‌رده گرنگتره، له كاتی دروستبوونی ته‌نگژه دواخستنی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی منداڵ له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانه و ئێمه نابێ پاڵه‌په‌ستۆیان بخه‌ینه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێشوو به‌رده‌وام بن له خوێندن و په‌روه‌رده.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌رده‌وامیدان به ره‌وتی خوێندن به شێوه‌یه‌كی رژد و به به‌رنامه له ماڵه‌وه، ده‌توانێ هاوكار بێت كه ماوه‌ی كه‌ره‌نتین به سانایی تێپه‌ڕێنیت، بۆیه پێویسته دایك و باوك هاوسه‌نگی بپارێزن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان له ماڵه‌وه به‌پێ توانای منداڵه‌كه درێژه پێ بده‌ن.
ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌ی منداڵه‌كه‌ت شێوازێكی بۆ په‌روه‌رده له رێی دووره‌وه هه‌یه، وا باشه به‌شداری تێدا بكه‌ن و منداڵه‌كانتان هان بده‌ن بۆ گوێگرتن لێی، هه‌ندێك قوتابخانه له رێی ئیمه‌یڵ یان ڤایبه‌ره‌وه به ڤیدیۆ وانه‌كان بۆ دایك و باوكی خوێندكاران ده‌نێرن، پێویسته به رژدی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وانه‌كان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان به‌یه‌كه‌وه گوێیان لێ بگرن.
به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ماوه‌یه دروست بكه‌ن كه هه‌موو وانه‌كانی تێدا گونجابێت و منداڵه‌كان هان بده‌ن به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه بجووڵێنه‌وه و هاوكاریان بن له جێبه‌جێكردنی. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو سه‌عات بۆ چه‌ند وانه‌یه‌ك دیاری كرابێت، منداڵه‌كه‌ت وا هان بده ئه‌و دوو سه‌عاته به ته‌واوه‌تی بۆ خوێندن ته‌رخان بكات.
شێوازێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت دیاری بكه له‌دوای خوێندن، بۆ نموونه ئه‌و رۆژه هه‌ر وانه‌یه‌كی له ماڵه‌وه خوێندبێت، تاقیكردنه‌وه‌ی لی وه‌ربگره، به‌ڵام وریا به كه زۆر قورس مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ی، ئه‌و شێوازه بۆ ئه‌وه‌یه منداڵه‌كه‌ت ئه‌و وانه‌یه‌ی خوێندوویه‌تی، تاقیكردنه‌وه‌كه وا ده‌كات له‌بیری نه‌چێته‌وه، ده‌بێ له‌و كاتانه منداڵه‌كه‌ت جێ نه‌هێڵی و له‌لای بی بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی مامۆستا و هاوڕێكانی ناو پۆله‌كه‌ی كه‌متر هه‌ست پێ بكات.
به‌رنامه‌یه‌كی فێربوونی زانیارییه گشتییه‌كان بخه‌نه ناو خشته‌ی رۆژانه‌تان، بۆ نموونه بابه‌تێك كه خۆشتان حه‌ز ده‌كه‌ن شتی له‌باره‌وه فێر بن، به‌یه‌كه‌وه له‌باره‌یه‌وه شت بخوێننه‌وه و زانیاری له‌سه‌ر وه‌ربگرن.
ئینته‌رنێت و ئایپاد له منداڵه‌كانتان قەدەغە مەکەن، به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دابنێن، بۆ نموونه به‌شوێن پرۆگرامه ئۆنلاینه‌كانی په‌روه‌رده‌دا بگه‌ڕێن و ئه‌پی فێربوونی زمانی ئینگلیزی یان هه‌ر زمانێكی تری لێ داونلۆد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌تان سوودی لێ وه‌ربگرێت.
یاری به‌شێكه له ژیانی رۆژانه‌ی منداڵان و مێرمنداڵان و له هیچ دۆخ و به هیچ بیانوویه‌ك نابێ رێ له یاریكردنیان بگیرێت، بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی رۆژانه زیاد له شه‌ش سه‌عات له قوتابخانه و له‌گه‌ڵ هاوپۆله‌كانیان ده‌بن، مانه‌وه له ماڵ به‌بێ هیچ سه‌رقاڵییه‌ك، كارێكی قورسه، له‌كاتێكدا بۆ پاراستنی ته‌ندروستی نابێ منداڵه‌كه‌ت بچێته ده‌ره‌وه، ده‌توانن كۆمه‌ڵێك رێ بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان كاته به‌تاڵه‌كانیان له ماڵه‌وه پی به‌ڕێ بكه‌ن.
چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بن منداڵه‌كانتان بتوانن به‌ته‌نیا و به‌بێ ئێوه ماوه‌یه‌كی زۆر خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن، بۆ سه‌رقاڵكردنی منداڵه‌كان ده‌بێ خۆشتان كات ته‌رخان بكه‌ن و له‌لایان بن.
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و یارییانه‌ی به‌ر له هاتنی ئینته‌رنێت هه‌بوون، سه‌رده‌می منداڵی خۆتان بهێننه‌وه بیر كه چ جۆره یارییهكتان ده‌كرد و خۆت حه‌زت له چ یارییه‌ك بوو، لێره ئاماژه به چه‌ند یارییه‌ك ده‌كه‌ین و خۆشتان ده‌توانن زۆر یاری تری پێوه زیاد بكه‌ن.
كاری ده‌ست و نیگاركێشی، دروستكردنی شیرینی و خواردن، یاریكردن به قوڕی ده‌ستكرد، سه‌یركردنی فیلم، هه‌ڵماتێن و گۆرانیگوتن و ژه‌نینی ئامێرێكی موزیك، سه‌ما و وه‌رزشكردن و... هه‌مو ئه‌و یاری و سه‌رگه‌رمییانه ده‌توانن وا له منداڵه‌كه‌ت بكه‌ن مانه‌وه‌یان له ماڵ سووك بێت و بێتاقه‌ت نه‌بن.
به‌گشتی بیر له‌و كارانه بكه‌نه‌وه كه هه‌میشه حه‌زتان لێ بووه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ن، ئێسته ئه‌و كاته‌یه كه هه‌میشه حه‌زتان به هاتنی كردووه.