به‌وێنه‌.. ناشتنی‌ كچی‌ پێشه‌وا قازی‌ له‌ كه‌لار

:: PM:04:51:01/04/2020 ‌
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی‌ نیسان، له‌ گۆرستانی كه‌لاری كۆن، له‌ شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ته‌رمی مریه‌م خان كچی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌خاك سپێردا.

گۆڕه‌كه‌ی‌ له‌ ته‌نیشتی كۆچكردوو سه‌ردار به‌گی داوود به‌گی جافه‌ كه‌ ده‌كاته‌ مێردی كۆچكردوو مریه‌م خان.

رۆژی‌ 15ی‌ ئادار، مریەم خان کچی پێشەوا قازی محەمە سەرکۆماری کۆماری کوردستان، دوای ماوەیەک نەخۆشی لە شاری عەمان کۆچی دوایی کرد.

گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی
















وشە - سه‌رخێڵ هاشم