سەرۆك وەزیرانی كوردستان: كۆرۆنا ناتوانێ ڕێگە لە یەكبوونی حكوومەتەكەمان بگرێ

:: PM:06:58:01/04/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی ئۆنڵاینی كابینەی حكوومەتەكەی كردووە.

هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بە گرنگ دادەنرێ‌
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر لەگەڵ ئەوەی وێنەیەكی كۆبوونەوەكەی داناوە كە بە ڤیدیۆ كۆنفرانس كردوویەتی رای گەیاندووە، سەرپەرشتیی یەكەم كۆبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی بە ئەنلاین كردووە.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان نووسیویەتی "سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی حكوومەتی هەرێمم كرد بە شێوەی ئۆنڵاین. ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێ ڕێگە لە یەكبوونی حكوومەتەكەمان بگرێ بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست بدەین و لەم قۆناغە سەختە دەرباز بین".

هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بە گرنگ دادەنرێ‌ بەتایبەت كە زوو فریای دەركردنی چەندان بڕیاری كرد.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم