بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییانی شارەكە بە ڕێنوێنییەكانی حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی، جارێكی تر ڕێژەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك بەرز دەبێتەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك زیاتر دەبێت
ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، د. نایف هاشم لە تاقیگەكانی فەرمانگەی تەندروستیی گشتیی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ لە كەركووك حاڵەتێكی نوێی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە، توشبووەكە كچێكی تەمەن 21 ساڵە و كوردە ناوی (شەیما پشتیوان یەحیا) و دانشتووی گەڕەكی شۆرجەی شارەكه بوو، ئه‌مڕۆ شه‌ش حاڵه‌تی تر له پشكنینی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتوون هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و ئێسته له كه‌ره‌نتینه‌دان.
زیاتر گوتی، "ئه‌مڕۆ لە شاری کەرکووک شه‌شی کەسی تر کرانە ژێر کەرەنتینەوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پشكنینی سهرەتایی ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، ئه‌وانیش پێكهاتوون له باوک و برایەک و دوو خوشکی کچە توشبووەکەی دوێنێ گەڕەکی شۆرجەی شاره‌كه، بەناوەکانی (پ،ی،م/ ته‌مه‌ن 48 ساڵ) و (ڤ،پ،ی/ ته‌مه‌ن 18 ساڵ) و (ش،پ،ی/ تەمەن 13 ساڵ) و (ب،پ،ی/ ته‌مه‌ن 14 ساڵ)".
ڕوونی كرده‌وه، "جگه له‌وانه هەروەها کچێکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی (ن،م،ئـ) دانشتووی گەڕەکی عەرەفە کە پیشەی دکتۆرەی دەرمان سازە و کوڕێکی تەمەن 26 ساڵان بەناوی (ئـ،ج،ن) دانشتووی گەڕەکی ڕێی بەغدایه کەپیشە دکتۆری دەرمان سازە بەگومانی توشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا کراونه‌ته ژێر کەرەنتینەوه".
شانەی قەیرانی شاری كەركووك لە نوێترین بڕیاردا تاكو 19ی نیسانی داهاتوو قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی شارەكە درێژكردووەتەوە و دەوامی فەرمانگەكانی ڕاگرتووە، ئەمەیش بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی كرۆنا لە شارەكە.