به‌هۆی‌ هه‌واڵێكی‌ "وشه‌" به‌رپرسێكی‌ سه‌ربازیی‌ دوور خرایه‌وه‌

:: PM:07:29:01/04/2020 ‌
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوێنی‌ له‌ هه‌واڵێكی‌ تایبه‌تی‌ "وشه‌" شانەی قەیرانی شاری كەركووك ڕای‌ گه‌یاند، نیگەرانیی هاووڵاتییانی شاری كەركووك و گەڕەكە كوردییەكان و نەتەوەی كوردی شارەكە بە گرنگ وەردەگرین و هۆكاری ئامانجی گرتنی گەنجانی كورد لە گەڕەكانی كەركووكیشی‌ ڕوونی كردەوە، كه‌ گرتنی گەنجانی ئەو گەڕەكانە دوای ئەوەهاتووه‌ بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا و گەڕەكە كوردییەكانی تر لەلایەن ئەفسەرە كوردەكانەوە ئەو داویە بەرز كراوەتەوە.

عەمید غالیب تەها ئیسماعیل بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا لە پۆستەکەی لادرا
ئەمڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، سەرچاوەیەكی‌ تایبەت لە نووسینگەی‌ حاكمی‌ سەربازیی‌ شاری‌ كەركووك لیوا سەعد مەعن بە "وشە"ی‌ ڕاگەیاند، دوای‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ هاووڵاتییانی‌ شاری‌ كه‌ركووك و گه‌یشتنی‌ داوكاری‌ ئه‌وان به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق به‌ فه‌رمانێكی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مڕۆ عەمید غالیب لە پۆستەکەی لادرا.

زیاتر گوتی‌، "عەمید غالیب تەها ئیسماعیل بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا لە پۆستەکەی لادرا، لەجێی ئەو موقەدەم فەرهاد مەحموود ئەحمەد دەست بەکاربووه‌، له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ تاكو ئێسته‌ لەجێی موقەدەم فەرهاد کەس دەست نیشان نەکراوە بۆ بەڕێوبەری بنکەی پۆلیسی ئازادی."

ڕوونی كردەوە، گرتنی گەنجانی ئەو گەڕەكه‌ دوای ئەوەهات بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی ڕەحیماوا، ئەو داویە بەرز كردبوویه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ئێمه‌ش به‌ده‌م داوكه‌یانه‌وه‌ چووین".

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتوون بەڕێوبەری زۆربەی بنكەكانی كەركووك و ڕەحیماوە بەتایبەت. ئه‌فسەری كوردی بەڕێوەی دەبن و سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانن، لە بەرانبەردا چەندان گەڕەكی نەتەوەی عەرەب له‌ شاره‌كه‌ هه‌ن كه‌ تێیاندا هاتوچۆ جمەی دێت لە خەڵك و هیچ هێزێكی تەناهی لێ نییە و كه‌سیش نه‌گیراوه‌.


وشە - محەمەد میران