لە یەکی نیسان سۆران عومەر لەسەر درۆ دەدرێتە دادگە

:: PM:07:51:01/04/2020 ‌
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ئەو درۆیانەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی رەت دەكەنەوە كە لەباەی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە كردبووی.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایان گەیاندووە، دوابەدوای ئەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم، رێكارەكانی حكومەتی ھەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بووە جێگەی دەستخۆشی ، كەسانێك ویستیان بۆ شێواندنی ئەم دەسكەوتە خەلك چەواشە بكەن و بە ھەواڵی ساختە پێگەی سەرۆكی حكوومەت بكەنە ئامانج، لەوانەش سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەكارانەی داوە كە گوایە، داهاتی حكوومەت لە خەرجییەكانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە كردووە كە سەرۆكی حكوومەت گوایە خاوەنداریی بانكێك و كۆمپانیایەكی گەورە دەكات.

دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەكاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لەم كات و ساتەدا كە حكوومەتی هەرێم هەموو تواناكانی خۆی بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی هاونیشتمانیان تەرخان كردووە، چاوەڕوانی ئەوە بووین دوور لە ململانێ سیاسییەكان هەموو لایەك بەشدار و هاوكار بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بەڵام بەداخەوە كەسانێك سەلماندوویانە كە هیچ كاتێك ناتوانن بە ئاراستەی بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو بنێن.

"ئێمە لێرەدا وێڕای ڕەتكردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشكراكردنی ڕاستییەكان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێكاری ئاسایی دەگرینە بەر. ئەم كەسە پێویستە بەڵگەكانی ڕادەستی لایەنە یاساییەكان بكات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەكاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت" لە روونكردنەوەكەدا وانووسراوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم