ڤیدیۆ.. نیهاد جامی "هونەر لە سەردەمی كۆرۆنا"ی بەرهەم هێنا

:: PM:08:00:01/04/2020 ‌
نیهاد جامی نووسەر و شانۆكاری كورد كارێكی دیكۆمێنتاری لە ژێر ناوی "هونەر لە سەردەمی كۆرۆنادا" بەرهەمهێنا.
 
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی نیسان، نیهاد جامی نووسەر و شانۆكار بۆ "وشە" گوتی، كورتە كارێكی دیكۆمێنتاری لەژێر ناوی (هونەر لەسەردەمی كۆرۆنادا) كە لەبارەی كارەكانی هونەرمەند رێبوار سەعیدە بەرهەم هێنراوە.
هەوڵ دەدەم لەرێگەی پێشنیاری پڕۆژەگە گەران بەدوای بابەتەكە بكەم

روونیشی كردەوە كە كارەكە دووەم كارە كە بە مۆبایل دروست كرابێت، ئەوەش درێژەی پرۆژەی كورتە فیلمی دیكۆمێنتاریە لەرێگەی مۆبایلەوە، بەتایبەت لەم دۆخەدا كە مرۆڤەكان هەموویان لەماڵەوەن، بۆیە لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدەم لەرێگەی پێشنیاری پڕۆژەگە گەران بەدوای بابەتەكە بكەم و دواتر داواكردن لەبەشداران كە ڤیدیۆ تۆمار بكەن و سەرەنجام هەر لەڕێی مۆبایلیشەوە كارەكە مۆنتاژ دەكرێت.

جامی ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەوە پرۆژەیەكە بۆ قسەكردن لەدۆخی ئێستە و هەروەها هەندێك ساتەوەختی كوولتوریی كە پیایدا تێدەپەڕین.

پێشتریش نیهاد جامی بە مۆبایل كارێكی تری بۆ پشتیوانی هەڵمەتی لەماڵ بمێننەوە ئەنجام دابوو.

جێی ئاماژەیە، نیهاد جامی، نووسەر و شانۆكار، لە ماوەی ڕابردوو سێ ڕۆمانی بە ناوەكانی "لە ئۆكتۆبەردا كوژرام، من لە ماڵی سەرۆك بووم و كچەی خوێنەر" پێشكەشی خوێنەرانی كورد كرد كە دەزگەی وشە بۆی چاپ كردبوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم