ئێستە شۆفێرانی كورد ناچارن بۆ هێنانی خۆراك بۆ شارۆكه و شاره‌دێكانی خانه‌قین، روو له به‌غدا بكه‌ن، بەهۆیەوە ژیانیان كه‌وتووەته مه‌ترسیه‌وه و پارێزگاره شیعه‌كه‌ی دیاله‌ش رێگه‌نادات خۆراكی مه‌رزی په‌روێزخان ببرێت بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله.
ره‌حیم حه‌سه‌ن وه‌ك شۆفێرێكی كوردی سنووری شاره‌دێی جه‌باره بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، سه‌تان شۆفێری جه‌باره و سه‌عدییه و خانه‌قین، پێشتر له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه باری خۆراكمان ده‌هێنا بۆ ناوچه‌كانمان، به‌ڵام ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رێگه‌ی كه‌لار و ناوچه كوردستانییه‌كان داخراون، بۆیە به‌ناچاریی ده‌چین له به‌غدا خۆراك ده‌هێنین.
ئه‌و كه به‌ناوی سه‌تان شۆفێره‌وه قسه‌ی دهكردووە ڕوونیشی کردەوە، کە ژیانیان كه‌وتووەته مه‌ترسییه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دره‌نگ بكه‌ون ترسیان هه‌یه بكهونهداوای تیرۆره‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه رێگه‌ی كه‌لار و ناوچه كوردستانییه‌كان داخراون، بۆیە به‌ناچاریی ده‌چین له به‌غدا خۆراك ده‌هێنین
لەم بارەیەوە، نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله بە "وشه"ی ڕاگەیاند، ئه‌وان وه‌ك پۆلیس هه‌وڵیان داوە بۆ پاراستنی گیانی شۆفێران و هەوڵەکانیانیش هەر بەردەوامە.
ئه‌حمه‌د زڕگوشیی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ربه شاری خانه‌قین بۆ "وشه" ئاشکرای کرد، شۆفێران به‌ناچاری روو له به‌غدا ده‌كه‌ن، ئێمه‌یش له‌و دۆخه نیگه‌رانین.
ئاماژەی بەوەیش کرد، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌رباری داخستنی مه‌رزه‌كانی سۆمار و مونزریه له سنووری خانه‌قین و مه‌نده‌لی، هاوكات به‌بریاری پارێزگاری دیاله كه سه‌ر به‌رێكخراوی به‌دره به‌بیانووی نهپشكنین و بوونی گومان له خۆراكی هاورده‌ی مه‌رزی په‌روێزخان رێگه به‌هاتنی خۆراك نادرێت له كه‌لاره‌وه ببرێ بۆ خانه‌قین.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی