ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووری توركیا هێنده‌ی تر نا له‌بار ده‌كات، ئه‌م دۆخه به به‌رده‌وامى بمێنێته‌وه كاریگەریی زیاتر لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و بازرگانان له‌و وڵاته دروست ده‌كات.
نرخی لیرە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەردۆغان دابەزیوە
به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له توركیا و گاریگه‌ریی له‌سه‌ر داخستنی زۆربه‌ی سنوور و هێڵه‌كانی ئاسمانی، به‌تایبه‌ت كه ئێسته بۆ وڵاتێكی وه‌ك توركیا وه‌رزی گه‌شتیارییه و زۆربه‌ی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یش له‌سه‌ر گه‌شتی گه‌شتیاران بووه به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه ڕێژه‌ى سه‌ردانیكه‌ران بوو به سفر.
ئەمڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، موڕات سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له ئیستانبۆلهوه پێمان ڕاگه‌یاندرا كه دۆلاری ئەمەریكا بەرزترین نرخی بەرانبەر لیرە تۆمار كرد و گۆرانكارى به‌سردا هاتووه و هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 669 لیرەی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا له بۆرسه‌كانی توركیا، داخستی بازاڕیش به‌رانبه‌ر 665 لیره بوو.
پێویسته بگوترێت، نرخی لیرە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەردۆغان و هەڵگیرساندنی جەنگی جۆراوجۆر لە لایەك و سیاسەتەكانی ناوخۆی لە لایەكی تر دابەزیوە، ئه‌م دابه‌زینه‌یش به‌رده‌وامه.
نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە لیرە لە سەرەتای ساڵی 2019 سەرووی 520 لیرە بووە، سەرەتای 2018 بریتی بووە لە 375 لیرە. ئەو نرخە لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 280 لیرە، لە ساڵی 2015 بریتی بووە لە 266 لیرە و لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بووە.