ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به سیسته‌می ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه، چاوه‌ڕێ ده‌كرا ئه‌و وڵاته زه‌نگین و زلهێزانه‌ی دنیا كه سیسته‌می ته‌ندروستییان پێشكه‌وتووه، تووشی نه‌بن، یام هیچ نه‌بێ نه‌یه‌ڵن ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ ژیانیان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڵاویان ده‌كاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر زلهێزه‌كانه، نه‌وه‌ك ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستییان لاوازه.
به‌پێی ئامارێك كه ئاژانی "فرانس پرێس"ی فڕه‌نسی ئاماده‌ی كردووه، دوو له سێی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئه‌وروپان و تا ئێسته له‌وێ زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س مردوون، ئه‌گه‌ر پله‌به‌ندیی كیشوه‌ره‌كان بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌وروپا یه‌كه‌مه له قوربانیدا، كۆی گشتیی تووشبوانیش له‌وێ گه‌یشتوونه‌ته نزیكی نیو ملیۆن كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ته‌نیا له ئیتاڵیا زیاتر له 12 هه‌زار و 200 كه‌س گیانی له‌ده‌ست داوه، له ئیسپانیا زیاتر له هه‌شت هه‌زار كه‌س و له فڕه‌نسا زیاتر له سێ هه‌زار و 500 كه‌س.
ئه‌مه‌ریكاش كه وا هه‌رده‌م وا پیشانی دنیا ده‌ده‌ن، خۆیان له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جۆراوجۆر ده‌پارێزن و زلهێزی یه‌كه‌من، به‌رانبه‌ر كۆرۆنا خه‌ریكه وڵاته‌كه‌یان ده‌بێته گه‌وره‌ترین شوێنی كاره‌ساتی مرۆیی و له ئێسته‌وه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ، قوربانیانی كۆرۆنا له قوربانیانی شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه زیاتر بێت و خه‌ریكه یه‌كڕیزیی ناو كۆشكی سپی و ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كانیان ده‌شوێنێنێ.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی، به‌رپرسه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نه‌یانتوانی به ته‌واوی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چین، ئێران و ئیتاڵیا به وڵاته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن، پێش ئه‌وه‌ی تووشی بن، ئه‌مه‌یش شكستێكی ئه‌و ده‌زگانه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زه‌ریا بپه‌ڕێنێ، نه‌یانتوانی خۆیانی لێ بپارێزن.
سیستمی جیهانی كه به گلوباڵیزه‌یشن ناسراوه، ئاماده‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بایلۆجی نه‌بوو، ئه‌مه‌یش وای كردووه هه‌ر له ئێسته‌وه توێژه‌رانی دنیا باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه و دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه ده‌كه‌ن.
لە وتارێکی هاوبشەدا کە هێنری فاریل و ئەبراهام نیومان لە گۆڤاری "فۆرین ئەفیرز"ـی ئەمەریکی بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، تاقیکردنەوەیەکی ڕاستیی سیستەمی گلوباڵیزەیشنە کە وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکان لەسەری دەڕۆن و هاوشێوەی بەکر عەلی نووسیویانە، گلوبالیزەیشن نەوەک نەیتوانی بەرەنگاری ڤایرۆسێک ببێتەوە، بەڵکوو ژینگەیەکی لەباری بۆ دروست کرد تا بە تەواوی بە جیهاندا تەشەنە بکات و ئەوەیشی ئاشکرا کرد، دەوڵەتەکان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان، هەرگیز ناتوانن بەرابنەر هەڕەشەیەکی بایلۆجی خۆیان ڕابگرن.
وەک نووسیویانە، تەنگژەکە لەوەدا نییە کە گلوباڵیزەیشن بەرانبەر ڤایرۆسێک شکستی هێنا، هێندەی ئەوەی بۆمان دەرکەوت چەندە فشۆڵە و ئەو تۆکمەیە نییە کە دەیان ساڵە کۆمپانیاکان بانگەشەی بۆ دەکەن و بووە هۆی دروستبوونی سەردەمێکی نوێ و پێمان وا بوو، ئەم سیستەمە بە پێچەوانەی پێش خۆی، بۆ هەموو ئاڵنگاری و دۆخێک خۆی دەگونجێنێ و لەبارە.
ئەوەی زیاتر گرفتی دروست کردووە، تا ئێستە هیچ جێگرەوەیەکی گلوباڵیزەیشن دەرنەکەوتووە تا لەسەر ئاستی دنیا تاقی بکرێتەوە گەرەنتیی ئەوەیش بدات کە ئەمیان بە پێچەوانەی پێش خۆی، دەتوانی بەرەنگاری هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک ببێتەوە.
گڵوبالیزم (جیهانگەرایی- عەولەمە) دەستەواژەیەکی سیاسی، ئابووری، تەکنۆلۆجی و کۆمەڵایەتییە، لەگەڵ درۆستبوون و پەرەسەندنی سەرمایەداریدا، ئەمیش پەرەی سەندووە و باس لە شیۆەکانی پەرەسەندنی سیستەمی سەرمایەداری دنیا دەکات کە لە رۆژئاوادا سەری ھەڵداوە و بەرەو رۆژھەڵات پەڕیوەتەوە و مەبەستی ئامانجی گەیاندنی کاڵای هەر شوێنێکە بۆ هەموو شوێنێکی گەردوون، ئەم مەبەستەیش تەنیا زلهێزەکان لێی سوودمەند بوون، چونکە هەر ئەوان دەتوانن بەرهەم و سیساسەت و ئایدیای خۆیان بە هەموو دنیا بگەیەنن.
گڵوبالیزم، دیاردەیەکی جیھانیی ھەمە لایەنەیە، تا ئەو کاتەی کە سنووردار ناکرێ و ھیچ دەوڵەت و سیستەمێک ناتوانێ بەری پێ بگرێت، جا ھەر چەندە پێشکەوتوو یان دواکەوتوو بێت. ئەم جیهانگەراییە، سیستەمێکی بەھێز و بە توانا و کاریگەر لە خۆماڵیکردنی ئابووری بازاڕ بە قازانج و بەرژەوەندیی سەرمایەداری جیھانی و ھۆی ھەرە سەرەکی لە دەست کۆمەڵێکی بچووکدا دەسووریتەوە، بەڵام بەهۆی دۆخە جیاوازەکانەوە، دەرکەوت بەرگەی تەنگژەکان ناگرێ.