وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی بۆ هاووڵاتییانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێ كه‌تا ئێسته وه‌ك پێویست به‌شێك له هاووڵاتییان رێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
هه‌ر یه‌كتربینین و به‌ركه‌وتنێك ئه‌گه‌ری ترسناكی تووشبوون چه‌ندان جار زیاد ده‌كات
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م یه‌كی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گهیاندووهن نیگه‌رانین تا ئێسته هه‌ندێك هاووڵاتیی به‌ركه‌وتنی كه‌سانی تر و هاتنه ده‌ره‌وه و یه‌كتر بینینان هه‌یه.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێ، هه‌ر یه‌كتربینین و به‌ركه‌وتنێك ئه‌گه‌ری ترسناكی تووشبوون چه‌ندان جار زیاد ده‌كات.
له كۆتاییدا تكا ده‌كه‌ن له ده‌رگای ماڵه‌كان مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، "با دووربین له كاره‌ساتی ته‌شه‌نه‌كردن و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ".
هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه كه ئێسته 176 حاڵه‌تی كۆرۆنا له كوردستان تۆمار كراوه و 61 له‌وانه چاره‌سه‌ر كراون و دووان له سلێمانی مردوون.