وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی تری كۆرۆنای راگه‌یاند، له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدساق تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كرا.
تا ئێسته له كوردستان 188 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م یه‌كی نیسان، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی نوێی تووشبوونی به كۆرۆنا له كوردستان راگه‌یاند و روونی كردووه‌ته‌وه كه له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، 12 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كران كه نۆ ژن و سێ پیاون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
پێنج له پارێزگا هه‌ڵه‌بجه به‌ركه‌وتووی توشبووی پێشوون.
پێنج له چه‌مچه‌ماڵ به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون.
یه‌ك له سیته‌ك به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون.
یه‌ك له سیدسادق كه پێشینه گه‌شتی ئێرانی هه‌بووه.
تا ئێسته له كوردستان 188 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 61 له‌وانه چاكبوونه‌ته‌وه و دووان مردوون.